تەقینەوە لەبەغدا /پێنج کەس بریندار بوون
تەقینەوەی بۆمب لە بەغدای پێتەختی ئێراق، لانیکەم پێنج برینداری لێ کەوتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر ، ئەم تەقینەوەیە شەوی سێ شەممە لە ناوچەی کەڕادەی بەغدا ڕووی دا .
دوابەدوای ئەم تەقینەوەیە، هێزی ئاسایشی - فریاگوزاری ئێراقی لە ناوچەکە ئامادەبوون و وێڕای ڕەچاوکردنی ڕێ وشوێنی ئاسایشی، کەوتنە یارمەتی برینداران.
سەرباری شکستی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە ئێراق، هێشتا ژومارێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە تیرۆریستییە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە ئامادەن و بەشێوەی پڕژ و بڵاو دەست دەدەنە کردەوەی تیرۆریستی .
تاقمی تیرۆریستیی داعش لبەساڵی 2014ەوە، بە پێی داکۆکی ماڵی و سەربازیی ئەمریکا و هاوپەیمانە ڕۆژاوایی و عەرەبییەکانی ئەم وڵاتە لەوان عەرەبستان بە پەلامارکردنەسەر ئێراق ، بەشگەلێکی بەربڵاو لە ناوچەکانی باکووری و ڕۆژاوایی ئەم وڵاتەیان داگیرکرد و تاوانکاری بێ وێنەیان ئەنجام دا .
هێزی ئێراقی بە یارمەتی ڕاوێژکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی هەینی حەڤدەی نوامبەری ساڵی 2017 توانی شاری ڕاوە لە پارێزگەی ئەنبار دوایین بنکەی داعش لە ئێراق ئازاد بکات . بە ئازاد کردنی ئەم شارە بەکردەوە کاری داعش لە ئێراق کۆتایی پێهات.