شوبات 21, 2018 18:11 Asia/Tehran
  • توندتر بوونی ڕێ وشوێنی ئاسایشی لە دەوروبەری بنکە سەربازیەکانی ئەمریکا لە ئێراق

ئەمریکا دوابەدوای هەڕەشەکانی هێزی حەشدی شەعبی و پێداگری کردنیان لەسەر پێویستیی کشانەوەیان لە ئێراق، ڕێ وشوێنی ئاسایشی لە دەوروبەری بنکەکانی خۆی لە م وڵاتە توندتر کردوەتەوە .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی  چوارشەممەی هەواڵدەریی فارس، ڕۆژنامەی عەرەبیی جەدیدە بەگێڕانەوە لە کاربەدەستانی ئێراقی نووسی : سوپای ئەمریکا وێڕای توندتر کردنی ڕێ وشوێنی ئاسیاشی لە دەورووبەری  بنکەکانیان لە ئێراق، لە ئامادەبوونی  تاقمەکانی هاوپێوەندی حەشدی شەعبی لە مەودای بیست کیلومەتری هەندێ لە بنکەکانی ئەمریکایی لە وان عەین ئەسەد و ئەنبار و بەلەد لە سەلاحەدین، پێشگیری دەکات  . 

هێزی حەشدی شەعبی داوایان لە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق کردووە هەتا خشتەیەکی کاتبەندی کراو لە کشانەوەی هێزی ئەمریکی لەو وڵاتە پێشکەش بکات، چونکە  ئامادەبوونی ئەم هێزانە لە وڵات دوای ئازاد کرانی تۆکمەوتەواوی ئێراق لە دەستی داعش پاسایەکی بۆ نییە.

ئەم کارەی سوپای ئەمریکا لەسای  توندتر بوونی هەرەشەکان لە ناوخۆی ئێراق بەدژی هێزی سەربازیی ئەمریکا ئامادەبوو لەم وڵاتە ئەنجام بووە  .

 بەڕاگەیاندنی  کۆتایی هاتنی داعش لە ئێراق ، هەندێ لە تاقمە کان و کاربەدەستانی ئێراقی داوای کۆتایی هاتنی هێزی ئەمریکی لەم وڵاتەیان کرد .

سەرپەیڤ