ئادار 20, 2018 16:54 Asia/Tehran
  • دەسبەسەرکرانی تاقمێکی سەربە داعش لە ڕٶژئاوای عێراق

ڕێکخراوی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە عێراق لەمیانەی هەڵمەتێک لە پارێزگەی ئەنباری وڵاتەکەی ژمارەیەک لە ئەندامانی تیرۆریستی داعشی دەسبەسەر کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمرۆ سێشەممەی کەناڵی تەلە فیزیۆنی ئەلمەیادینی لوبنان، ئەم هەڵمەتە بە هاوئاهەنگی هلی کوپتەرەکان و فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای عێراق لە قۆڵایی سارای ئەنبار لە ڕٶژئاوای عێراق ئەنجام بوو. شایانی باسە ئەندامانی تاقمێکی تیرۆریستی سەربەداعش بە نیازی ئەنجام دانی هەڵمەتی تیرۆریستی لە ڕٶژەکانی داهاتوو لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراقن. تاقمی تیرۆریستی داعش لە ساڵی دووهەزارو چواردە بە پشتیوانی ماڵیی وسەربازی ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی ڕۆژئاوایی وعەرەبی ئەم وڵاتە لەوان عەرەبستان بە  پەلامار کردنە سەر عێراق ، بەشگەلیکی بەربڵاو لە ناوچەی باکووری وڕۆژئاوایی ئەم وڵاتەی داگیر کردو جەنایەتی بێ ئەژماریشی ئەنجام دا. دەوڵەتی عێراق بیست ویەکی دێسەمبەری دووهەزارو حەفدە لە کۆتایی مانەوەی سەربازی تاقمی تیرۆریستی داعش هەواڵی دا ، بەڵام بەجێ ماوانی ئەم تاقمە بە شێوەی پڕژ وبڵاو وجاروبار پەلامارگەلیک بۆ سەر بڕێک لە ناوچەکان ئەنجام ئەدەن.

سەرپەیڤ