ئادار 21, 2018 09:35 Asia/Tehran
  • پشوودانی دوو ڕۆژە ی جێژنی نەورۆز لە عێراق

سەرۆک وەزیرانی عێراق بەبۆنەی جێژنی نەورۆزەوە لە وڵاتەکەی دا دوو ڕۆژ پشودانی فەرمی ڕاگەیاند .

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم " حەیدەر عیبادی" شەوی سێشەممە لە بەیان نامەیەکدا وتی: لە ڕٶژی چوارشەممە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە عێراق بە بۆنەی نەورۆز پشوودانی ڕەسمی دەبێت. جێژنی نەورۆز هەموو ساڵێک لە زۆربەی ناوچەکانی عێراق باوەو خەڵک جێژن دەگرن. عێراقیەکان لە ڕۆژانی نەورۆز دەچنە ناوسروشت ولە بەغدایش بوستان وسیرانگەی گەورەی " ئەلزورا " شایەتی کۆبوونەوەو جێژنەکانی نەورۆزە. ئەم جێژنانە لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە ئاستی بەربڵاوتر بەڕێوەدەچێت. جێژنی نەورۆز لە دوازدە وڵاتی جیهان بە ڕەسمی دەیناسن بەڵام لە نۆ وڵاتی ئێران ، ئەفغانستان ، تاجیکستان ، کۆماری ئازەربایجان ، ئوزبەکستان ، تورکەمەنستان ، قەزاقستان ، قرقیزستان وئالبانیا هەربە ناوی نەورۆز لە سەرژمێری ڕەسمیان دا پشوودانە. 

سەرپەیڤ