ئادار 21, 2018 10:21 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی عێڕاق بە وتە دەسوەردەرانەکانی بەرپرسانی ئیماراتی

وتەبێژی دەزگەی دیپلۆماسی عێراق لەمیانەی ڕاگەیاندراوێک دا وێڕای وریایی دان بە وەزیری ڕاوێژکار بۆ کاروباری دەرەوەی ئیمارات لەبەر بە تیرۆریست زانینی چالاکی هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق ڕایگەیاند : ئەو بیروڕادەربرینە دەسوەردەرانەیە و دەبێتە هۆی ڕووشاندنی پێوەندی دوولایەنە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گیڕانەوە لە ماڵپەڕی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی عێراق " ئەحمەد مەحجوب" لەم بەیان نامەیەدا کە شەوی سێشەممە دەرکرا ڕایگەیاند : تاوانی قرقاش بە هێزەکانی بەسیجی جەماوەری عێراق لە مەڕ وەرگرتنی یارمەتی ماڵی لە قەتەر وتیرۆریست زانینی - لەمپەریکی جیدی لە ڕێگای بەهێز کردن وباشتر کردنی پێوەندی دوولایەنەیە. وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی عێراق وتی: دەوڵەتی بەغدا زۆر جار پیداگری کردووە کە بەسیجی جەماوەری بەشێکی جیا نەکراوە لە دەزگەی ئەمنیەتی ئەم وڵاتەیە وئەم تاقمە وەکوو ڕێکخراوەیەکی ڕەسمی کە لە فەرماندەیی گشت هێزەکانی عێراق تەبەعیەت وپەیرەوی دەکات - لە پەرلەمان بە فەرمی ناسێندراوە. وتەبێژی دەزگەی دیپلۆماسی عێراق لە درێژەدا بە ئاماژەدان بە گیان بەخت کردنی هێزەکانی بەسیجی جەماوەری وتی: حەشدی شەعبی لە لەناوبردنی تاقمۆکەی تیرۆریستی داعش کە هەڕەشەی لە عێراق وناوچە دەکرد - بەشێکی زۆری هەبوو. ئەنوەر قرقاش کە بەچالاکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توئیتر بەناوبانگە ، دوو ڕٶژ لەمەوپێش لە بیر ورادەربڕینێکی دەسوەردەرانە و بەبێ دانی هۆو هەگەر وبەڵگەیەک ئیدعای کردبوو، دەوڵەتی قەتەر سەدان ملوین دوڵاری بە تاقمۆکەی تیرۆریستی وەکوو حەشدی شەعبی تەرخان داوە.بیروڕادەربڕینی  کاربەدەستی ئیماراتی لە حاڵێکدا هاتە ئاراوە کە حەیدەر عیبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ماوەیەک لەمەوپیش فەرمانی هاوسەنگ کردنی مۆچەو ئیمتیازاتی هێزەکانی حەشدی شەعبی لەگەڵ هێزەکانی سوپای عێراقی دەرکردبوو.

سەرپەیڤ