ئادار 21, 2018 15:48 Asia/Tehran
  • وریایی دانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەمەڕ کردەوە تیرۆریستیەکانی داعش هاوکات لەگەڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵاتەکەی

سەرۆک وەزیرانی عێڕاق لەمەڕ ئەگەریی کردەوەی تیرۆریستیی داعش هاوکات لەگەڵ نێزیک بوونەوە لەکاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لەو وڵاتە کە بڕیارە دوازدەی مانگی مای بەڕێوە بچێت وریایی دا .

دەوڵەتی عێراق بیست ویەکەمی دێسەمبەری دووهەزاروحەفدە لە کۆتایی حوزوری سەربازی تاقمی تیرۆریستی داعش هەواڵی دا ، بەڵام بەجێماوانی ئەم تاقمە بە شێوەی پرژوبڵاووجاروبار پەلامار دەکەنە سەر بڕێک لە ناوچەکان. بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری خوێندکارانی ئێران ئیسنا ، بەگیڕانەوە لە ماڵپەڕی ئەلنەشرەحەیدەر عیبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق هەروەها وتی: وڵاتەکەی هیچ جۆرە دەسوەردانی دەرەکی لە هەڵبژاردنەکان قەبوڵ ناکات. عیبادی بەدی هاتنی کەش وهەوای ئاوەلا بەرەوڕووی وڵاتانی بیانی لە لایەن دەوڵەتی بەغدای هۆی پەرەی متمانەی کۆمەڵگەی جیهانی بە عێراق زانی ووتی: بەرهەمی ئەم متمانەیە بە شێوەی ئاشکرا لە پشتیوانی جیهانیەکان لە بەغدا لەگشت بوارەکان دەبێنرێت. ئەو هەروەها کردەوەکانی ئەم دواییەی کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانی عێراقی بە قازانجی شارومەندانی کورد زانی ولە هەموو لایەنە کوردەکان داوای کرد ڕەوتی دابەش کردنی مۆچە بە کارمەندان کۆنترۆڵ بکەن. دوابەدوای خراپ بوونی دۆخی مەعیشەتی وگوزەرانی خەڵک ، دەوڵەتی حەیدەر عیبادی وادەی دابوو کە مۆچەی کارمەندانی هەرێمی کوردستانی عێراق هەتا بەر لە جێژنی نەورۆز دەدات.

سەرپەیڤ