ئادار 24, 2018 11:04 Asia/Tehran
  • پێداگری سەرلەنوێی ئەمریکا لەسەر درێژەی  هەروامانەوەی هێزە سەربازیەکانی لە ئێراق

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئێراق پێداگری کرد لەسەر پێویستی و درێژەی بوونی سەربازی وڵاتەکەی لەئێراق .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینی ئیرنا،  سیس دەبێلیوو ولسوم،  وتەبێژی فەرماندەیی  ئۆپراسیۆنی ئەمریکا لە ڕۆژاوای ئێراق وتی  :  سەرباری تێپەڕینی  پازدە ساڵ لە دەستپێبوونی  هەوڵی سەربازیی ئەمریکا لە ئێراق،  هەروا  بوونی  هێزی ئەمریکی  لەم وڵاتە پێویستە  .

سیس دەبلیو ولسوم،   ئیدیعای کرد ، سەرباری ئازاد کرانی  ئەنبارو ناوچە ڕۆژاواییەکانی ئێراق  لە دەستی تاقمی تیرۆریستیی داعش،   هێزی ئەمریکی هەروا  دەبێ  بۆ یارمەتیان بە هێزی ئاسایشی ئێراقی و سەقامگیر کردنی دەستهاتەکانیان لەم وڵاتە  بمێنێتەوە.

سەرباری نەیارەتی یەکپارچەی عێراقییەکان  و بریاری پەرلەمانی ئەم وڵاتە لەسەر چوونەدەری هێزی ئەمریکی لە ئێراق،  واشینگتۆن لەشەڕ بەدژی داعش وەک  بیانوویەک  بۆ مانەوەی  هێزەکانی لە ئێراق کەڵک وەردەگرێ.

دوای ڕاگەیاندنی شکستی  تاقمی تیرۆریستیی داعش لە ئێراق، زۆرێک لە پارتەکان، کەسایەتییەکان و میدیاکانی ئێراقی  بە ئاماژەدان بە ڕەتکرانەوەی  بیانووی مانەوەی هێزی بیانی  لەژێر ناوی  هاوپەیمانی بەناو نێودەوڵەتی بە دژی داعش  لە وڵاتەکەیان ، زۆرتر لە ڕابردوو داوای  چوونەدەری ئەم هێزانە کە زۆربەشیان هێزی ئەمریکین ، کردووە  .

بەپێی زۆر بوونی  داواکارییەکان بۆ چوونەدەری هێزی بیانی  لەوان ئەمریکی،  پەرلەمانی ئێراقیش  لە پەسەندکراوەیەک داوای لە دەوڵەت  کرد  خشتەیەکی کاتبەندی کراو بۆ چوونەدەری هێزی بیانی  لەم وڵاتە دیاری بکات  .

تاقمی تیرۆریستیی داعش لەساڵی 2014ەوە  بە پێی داکۆکی ماڵی  و سەربازیی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ڕوژاوایی و عەرەبی ئەم وڵاتە لەوان عەرەبستان  بە پەلامار کردنەسەر ئێراق،  بەشگەلێکی بەربڵاو لە ناوچەکانی باکووری و ڕۆژاوایی ئەم وڵاتەی داگیرکرد و تاوانکاری بێ وێنەی ئەنجام دا .

هێزی ئێراقی بە یارمەتی  موستەشاری کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی  هەینی حەڤدەی نوامبەر ی ساڵی 2017 توانی شاری ڕاوە  لە پارێزگەی  ئەنبار  ئازاد بکات.

بە ئازاد کرانی ئەم شارە بە کردەوە  کاری داعش لە ئێراق کۆتایی پێ هات  .

سەرپەیڤ