چاوپێکەوتنی عەبادی و نێردراوی ترەمپ
حەیدەر عەبادی لە چاوپێکەوتن لەگەڵ نێردراوی تایبەتی ترەمپ لەسەر گرینگایەتی بنبڕ کردنی تیرۆریزم پێداگری کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی سومەریە نیووزی ئێراق، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق ڕۆژی سێ شەممە لەگەڵ بێرت مەک گورک نێردراوی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا ، ئاندرۆبیک جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کاروباری ئێران و ئێراق و داگلاس سیلیمان باڵوێزی ئەمریکا لە ئێراق دیدار و وتووێژی کرد .
لەم دیدارە دا سەبارەت بە پێوەندی نێوان دوو وڵات، پێشکەوتی سیاسی ، ئاسایشی و ئابووری ، ئاوەدانکردنی ئێراق، ڕەوشی ناوچە و زاڵ بوون بەسەر کۆتایی دان بە تیروریزم باس و ڕاوێژکرا.
حەیدەر عەبادی لەم چاوپێکەوتنەدا هەروەها وێڕای پێداگری لەسەر گرینگایەتی یەکگرتوویی ئێراق بەمەبەستی پاکتاوکردنی ئەم وڵاتە ئاماژەی کردە دەستەبەرکردنی ڕەوشێکی شیاو بۆ وەرگرتنی سەرمایەدانەرو گرینگایەتی دامەزرانی سەقام لە ناوچە و پێشگیری کردن لە پێکهاتنی ئاڵۆزی و بشێوی و پێداگری لەسەر کۆتایی دان بە تیرۆریزم .
مەک گۆرکیش وتی ئێستاکە ئێراق ڕێگەیەکی دروستی گرتوەتە بەر .
ناوبراو هەروەها لەسەر ئەم پرسە پێداگری کرد کە وڵاتەکەی لە ئێراق لە بنیات نانی ئەم وڵاتە و دامەزرانی ئاسایش لەو وڵاتە داکۆکی دەکات.
مەک گۆرک وتیشی ئەمریکا لەسەر هەڵوێستی ئێراق سەبارەت بە لەناوبردنی پاشماوەی داعش لە سوریا و هێورکردنی سنوورەکانی ئێراق لە بەرامبەر پەلامارە تیرۆریستیەکان، ڕەزامەندی دەربڕیوە.