نیسان 20, 2018 21:40 Asia/Tehran
  • عێراق حوکمی سێدارە و سزای زیندانی بۆ ۲٨۲ ژنی داعشی دەرکرد

لە ماوەی ۵ مانگی یەکەمی ساڵی ۲۰۱٨ زاینی دادگاکانی بەغدا ۲۸۲ ژنی ئەندامی داعشیان بە لە سێدارە دان و زیندان سزا داوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر بە گێڕانەوە لە سومرییە نیوز،لە ماوەی ۵ مانگی یەکەمی ساڵی ۲۰۱٨ زاینی دادگاکانی بەغدا ۲۸۲ ژنی ئەندامی داعشیان بە لە سێدارە دان و زیندان سزا داوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرچاوەیەکی عێراقی ڕایگەیاند لە سەرەتای ۲۰۱۸وە تاکوو ئێستا دادگاکانی بەغدا ۲۸۲ ژنی ئەندامی داعشیان دادگایی کردووە.

لەم ڕێژەیە ۹۷ ژن بە تۆمەتی ئەندامێتی لە گرووپی تیرۆریستیی داعش بە بڕیاری  سێدارەدانیان بۆ بڕایەوە و ۱۸۵ ژنی دیکەشیان بە تۆمەتی هاوکاری داعش بە زیندان سزا دراون.

ئەم سەرچاوەیە زیادی کرد: ۱۵ ژنی دیکە کە تۆمەتی ئەندامەتی داعش خراوەتە پاڵیان بە سێ ساڵ زیندان و ژنێکی دیکە بە یەک ساڵ زیندان مەحکووم کراوە و زۆرینەی ئەو ژنانە خەڵکی وڵاتانی بیانی بە تایبەت تورکیا و وڵاتانی ئاسیا و کۆمارە سەربەخۆکانی یەکێتی سۆڤیەتی کۆنن.

شایانی باسە دادگای سزادانی پارێزگای نەینەوا لە باکووری ڕۆژئاوای عێراق ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاند: لە سەرەتای ئازاد بوونی ئەو پارێزگایە تاکوو ئەم مانگە حوکمی بۆ ۸۱۵ کەس دەرکردووە کە ۲۱۲ کەسیان بە تۆمەتی تیرۆر لە سێدارە دراون.