پێکهاتنی لیژنەیەک بۆ لێکدانەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئێراق
سەرۆک وەزیرانی ئێراق باسی پێکهاتنی لیژنەیەکی کرد بۆ لێکدانەوەی سکاڵاکان سەبارەت بە ئەگەری گزیکاری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئەو وڵاتە .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس بە گێڕانەوە لە سومەریە نیووز، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق شەوی هەینی وتی : کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی ئێراق ئەم لیژنەیە کە پێکهاتووە لە دەزگەی ئاسایشی، داد و چاوەدێری، بە ئامانجی پێڕاگەیشتن بە سکاڵاکان سەبارەت بە گزیکاری ئەگەری و ئیدیعا کراو، پێک دێنێ و بەم زووانە چالاکییەکانی خۆی دەست پێ دەکات .
بڕیار بوو پەرلەمانی ئێراق ڕۆژی پێنج شەممە بە مەبەستی لێکدانەوەی هەڵبژاردنەکان و ژمێردرانەوەی دەنگەکان لەسەر داوای هەندێ لە پارتەکانی ئێراقی ، کۆ بێتەوە کە لەبەر ئەوەی ژوماری نوێنەران کەم بوو ئەم کۆبوونەوەیە هەڵوەشایەوە .
ژومارێک لە نوێنەرانی پارێزگەی کەرکووک و ژومارێک لە پارێزگەکانی دیکەی ئێراق خوازیاری پێڕاگەیشتن بە سندووقەکانی دەنگدان بوون .
چوارەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێراق دوازدەی مانگی مەی بەڕێوە چوو و هاوپەیمانیی سائێرون بە ڕ ێبەرایەتی موقتەداسەدر زۆرترین کورسی پەرلەمانی بە دەست هێنا.