حوزه‌یران 10, 2018 19:23 Asia/Tehran
  • شەرمەزار کردنیی تەقینەوەکانی ئەم دواییانەی کەرکووک لە لایەن تورکیا

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک تەقینەوەکانی دۆینێ کەرکووکی عێراقی شەرمەزار کرد.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی یەکشەممەی مالپەری تەلەڤزیۆنی تی ئار تی تورکیا، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە ئاماژە بە تەقینەوەکانی ئەمدواییە لە باکووری عێراق کە ژمارێک لە کەسانی سیڤیلی داوەتە بەر ئامانجی خۆییەوە، ڕایگەیاند، کەرکووک بۆ دامەزراندنی پاوەجێی لە عێراق دا گرنگە و ژمارێک لە کۆر ونیوەندەکان بە مەبەستی دەستڕاگەییستن بە ئامانجە دزێوەکانیان  بە دوای زەبردانن  لە هۆگری خەڵکی کەرکووک بە هاوژینی ئاشتیانە لە تەنیشت یەکتری.

 شەوی شەممەی ڕابردوو دوو تەقینەوەی ترۆریستی لە شەقامەکانیی قۆدس و بەغدا لە ناوەندی کەرکووک لە باکووری عێراق ڕوویان دا کە بەهۆیەوە یەک کەس کوژرا و ١٤ کەسیش بریندار بوون. هاوکات لەگەڵ ئەم تەقینەوەگەلە، ناوەندی بەرەی تورکەمانی لە کەرکووک بە هاوەنەوە پەلاماری کرایە سەر . دەوڵەتی تورکیا بە شەرعی زانینی پەلامار بۆ سەر  بنکە و بارگای کوردەکان لە باکووری عێراق ئیدعا دەکات نزیک دوو هەزار کەس لە ئەندامانی  پارتی کرێکارانی  کوردستانی تورکیا (پە کەکە) لە ناوچە شاخاوییەکانیی قەندیل دان ، و ئەم پەلامارانە لە ناوچەکانی واوە سنووری بۆ تورکیا یەکجار گرنگن و هەرکاتێک بە پێویستی بزانێت ، دەچێتە باکووری  عێراق.

سەرپەیڤ