ته‌مووز 16, 2018 17:04 Asia/Tehran
  • شکستی هەوڵ وتەقالای داعش بۆ بەدی هێنانی ئاڵوزی وفیتنە لە پارێزگەی نەینەوای عێراق

یەکێ لە بەرپرسانی خۆجیی شاری مووسڵ لەباکووری عێراق ڕایگەیاند : گەڵاڵەی حسیبە ساختەکانی سەربە تاقمۆکەی تیرۆریستی داعش لە کەش وهەوای مەجازی بە مەبەستی بە دی هێنانی ئاڵوزی وفیتنە لە عێراق لەگەڵ شکست ڕووبەڕوو بووەوە.

بریک لە حسیبە ساختەکان لە کەش وهەوای مەجازی سەربە تاقمۆکەی تیرۆریستی داعش لە پارێزگەی نەینەوا لە خەڵکی مووسڵ داوایان کردبوو لە خۆپیشاندانی دژە دەوڵەتی بەشداری بکەن کەئەم داخوازیە لەگەڵ نەیارەتی جەماوەری ڕووبەڕوو بووەوە. بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دوشەممەی هەواڵدەری مێهر " عەبدولکەریم ئەلعوبیدی سکرتێری گشتیی کۆمەلی خەڵکی مووسڵ لە دەوڵەتی عێراق داوای کرد کۆنترۆڵی سنوورە هاوبەشەکانی عێراق وسووریا تەشەنا پێ بدەن  وئیزنی هاتنی ئەندامانی داعش بە تایبەت لە ناوچەی " ئەلبیعاج" بۆ ئەم ناوچەیە نەدەن. هەرلەم حاڵەدا ، سەرچاوەیەکی ئەمنیەتی عێراقی ڕایگەیاند : ئەم هێزانە توانیان ژنێکی سەربە تیرۆریستەکان کە پشتێنەی تەقەمەنی هەبوو لە ناوەندی " خانەقین " لە پارێزگەی دیالە  دەسگیر بکەن. دەوڵەتی عێراق ٢١ی دێسەمبەری ٢٠١٧، کۆتایی بەشداری سەربازی گرۆپی تیرۆریستی داعشی ڕاگەیاند ، بەڵام بەجێ ماوانی تیرۆریست ، پەلامارگەلێک لە برێک لە ناوچەکانی ئەم وڵاتە ئەنجام ئەدەن.

سەرپەیڤ