ته‌مووز 16, 2018 19:44 Asia/Tehran
  • قۆڵبەست کرانی هۆکارانی ئاژاوەگێڕیی و بشێوییەکان لە پارێزگا باشوورییەکانی عێراق

دەم و دەزگە ئاسایشییەکانی عێراق ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوانیان بەمەبەستی ڕاوەدوونان و گرتنی ئاژاوەگێڕان لە پارێزگا باشووریی وناوەندییەکانی عێراق دەس پێ کرد.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، سەرچاوە ئاسایشییەکانی عێراق، ڕایانگەیاند: هێزە ئاسایشییەکانی عێراق لە پارێزگای میسان ١٥٠کەسیان بەتۆمەتی ئاژاوەنانەوەو دەسدرێژی بۆسەر ماڵ و سامانی گشتی و تێکدانی نەزم و تەکوزیی گشتی قۆڵبەست کرد.

لە پارێزگای "ئەلموسەننا"ش هێزە ئاسایشییەکانی عێراق شەست و پێنج کەسیان بەتۆمەتی دەسدرێژکاری و لەبەین بردنی سامانە گشتییەکان قۆڵبەست کرد.

لە شارەکانی کەربەلا، نەجەف و بەسرەش ئۆپراسیۆنی بەرفراوانی گرتن و ڕاوەدوونانی ئاژاوەگێڕان دەس پێ بووە.

لەهەمان کاتدا، سەعد ئەلحەدیسی وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، بە فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سێ هەزار مێگاوات لە کاتژمێردا کارەبا خراوەتەسەر کارەبای پارێزگای بەسرە .

قاسم ئەلئەعرەجی وەزیری ناوخۆی عێراقیش بۆ سازدانی دانیشتن لەگەڵ فەرماندەرانی پۆلیسی پاڕێزگای کەربەلا گەیشتە ئەو شارە.

هێزە ئاسایشییەکانی عێراقیش بۆ داکۆکی لەو زیندانانەی زۆربەیان لەپارێزگا باشوورییەکانی ئەو وڵاتە هەڵکەوتوون، گەیشتنە ئەو ناوچانە.

خۆپێشاندان ونائارامییەکان لە چەند پارێزگای باشووریی عێراق لە حەوتەیەک لەمەوبەرەوەو پاش ناڕەزایەتی دەربڕین بە لاوازیی ڕاژەکاریی گەیاندنی حکومەت، بێکاری، گەندەڵکاریی ئیداری دەس پێ بووە.

سەرپەیڤ