ته‌مووز 17, 2018 16:16 Asia/Tehran
  • بریندار بوونی فرەترلە ٥٠ ئەندامی ئاسایشتیی عێراقی لە ناڕەزایەتیەکانی کەربەلا

وەزیری ناوخۆی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند: لە ناڕەزایەتیەکانی ڕۆژی ڕابردوو لە پارێزگەی کەربەلا لانیکەم ٥١ کەس لە ئەندامانی ئاسایشتی عێراق برینداربوونە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر بە گیڕانەوە لە کەناڵی سومەریە نێوز ، قاسم ئەلئەعرەجی " وەزیری ناوخۆی عێراق وتی: خەڵک دەبێ داواکاریەکانیان بە شێوەی ئاشتیانە بهێننە ئاراوە. وەزیری ناوخۆی عێراق هەرلەوحاڵەدا وشداریی دا : لەگەڵ سەرهەڵداوان وئاژاوەگیڕانێک کە پەلاماریان کردوەتە سەرهێزەکانی ئاسایشت و یان ڕێکخراوە دەوڵەتییەکان بە پێی یاسا هەڵس و کەوت دەکرێت. هەرلەوحاڵەدا ، ناڕازیانی عیراقی رۆژی سێشەممە جادەی سەربە ناوچەی خاوەن نەوتی" ئەلزوبەیر " لە پارێزگەی بەسرەی باشووری عێراقیان داخست. ژمارەیەک لە شارەکانی باشووری عێراق لە حەوتەی ڕابردوو هەتا ئێستاکە بە هۆی خراپ بوونی دۆخی خزمەت گەیاندن وگەندەڵیی بوونەتە گوڕەپانی ناڕەزایەتیەکانی جەماوەر.

سەرپەیڤ