ئاب 13, 2018 07:28 Asia/Tehran
  • رێزگرتنی نوێنەری رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لە عێراق لە راگەیاندنی یەکدەنگیی عێراقیەکان لە گەڵ ئێران

ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا حسێنی نوێنەری نوێنەری رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لە عێراق لە بەیاننامەیەکدا رێزی گرت لە هەڵوێستی کەسایەتیەکان و گەلی عێراق بۆ ئێدانەکردنی بایکۆتەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران .

بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، ئایەتوڵڵا حسێنی لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بە دەرچوونی بەیاننامەی جیاجیا لە لایەن گروپ و کەسایەتیە هەڵکەوتەکانی شیعە و سوننەی عێراق بۆ شەرمەزارکردنی بایکۆتەکانی ئەمریکا لە دژی  ئێران گوتی ، شکستی هێنانی دوژمنان حەتمیە .

نوێنەری رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لە عێراق وتیشی ، پرسی بایکۆتی ئابووریی ئێران شتێکی نوێ نیە و رژێمی ئەمریکا دوژمنیی خۆی لە گەڵ ئێران لە رابردووەوە تا ئەمڕۆ درێژە پێداوە .

دەوڵەتی ئەمریکا هەشتەمی مانگی مەی  2018  بەشێوەی یەک لایەنە  لە بەرجام کشایەوە و گەڕانەوەی بایکۆتەکانی ناڤۆکی بە دژی ئیرانی ڕاگەیاند.

تڕەمپ  دووشەمە  شەشی  ئووت  لە فەرمانێکدا بڕێک لە بایکوتەکانی  نا یاسایی  ئەو وڵاتە دژی   ئێرانی  لە بەشی  تڕۆموبیل سازی و زێر داسەپاندەوە .

ئەم کارەی ترەمپ  لە ناوخۆ و دەرەوە بە توندی  ئیدانە کرا.

سەرپەیڤ