ئه‌یلوول 15, 2018 16:27 Asia/Tehran
  • حەیدەر عەبادی: سەرکەوتن بەسەر داعش، ئێراقی سەربەرز کرد

سەرۆک وەزیرانی ئێراق وتی: سەرکەوتن بەسەر داعشدا، ئێراقی لەئاستی ناوچەو جیهاندا سەربەرز کرد.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی کەناڵی ئەلعالەم، حەیدەر عەبادی رۆژی هەینی لەدیدار لەگەڵ ژمارێک لە بەرپرسانی حەشدی شەعبی لە بەغدا وتی: دەبێ دەسکەوتەکانی ئێراق لەشەڕی دژبەتیرۆریستان بپارێزرێ چونکە ئەو سەرکەوتنە، فیداکاری، خۆبەخت کردن و ئازایەتی خەڵکی ئێراقی بە جیهانیان سەلماند.

عەبادی، بەرپرسان و خەڵکی ئێراقی خستە بەرەیەک و وتی: هەست بە بەرپرسایەتی کردن و کردەوەی زیرەکانەی شارومەندان لەهەمبەر کەڵک وەرگرتنی نارەوای ژمارێک کەسایەتی و لایەن، لە خۆپێشاندانە ناڕەزایەتییەکان، جێی پەسندانە.

بەرپرسانی حەشدی شەعبی لە ئێراقیش ڕێزیان گرت لە حەیدەر عەبادی لەبەر داکۆکیی بەردەوامی لە هێزەکانی حەشدی شەعبی و پشتگریی لە خێزانی شەهیدان و بریندارانی شەڕ.

بەپێی ڕاپۆرێکی دیکە هەر لەئێراقەوە، سەرچاوە خۆجێیەکانی ئێراق ڕایانگەیاند، نزیک بە دە ملوێن دۆلار لەژێر داروپەردووەکانی بینایەک لە زانکۆی موسڵ دەستی بەسەرداگیراوە. لەکاتی داگیرکرانی موسڵ لەلایەن داعشەوە زانکۆی موسڵ وەک بنکەی ئەو گرووپە تیرۆریستییە کەڵکی لێ وەردەگیردرا.

سەرپەیڤ