ئه‌یلوول 25, 2018 09:12 Asia/Tehran
  • ٣٠ کەس بوونەتە بەربژاری پۆستی سەرۆک کۆمارەتیی ئێراق

سەرۆک پەرلەمانی ئێراق جەختی کرد: تا ئێستا ٣٠ کەس ناوی خۆیان تۆمار کردووە بۆ بەربژارەتی پۆستی سەرۆک کۆمارەتی ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "محەممەد حەلبووسی" سەرۆک پەرلەمانی ئێراق ڕۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە نەجەفی ئەشرەف پۆستی سەرۆک کۆمارەتی لە ئێراقی بە گرینگ هەڵسەنگاند و وتی: سەرۆک کۆماری بەرپرسایەتیی پاراستنی یاسای بنەڕەتی لە ئەستۆیە و ئەوە کە سەرۆک وەزیرانی داهاتوو دەکاتە بەرپرسی پێکهێنانی دەوڵەت.

ژمارێک لە مێدیاکانی ئیێراقیش ناوی ژمارێک لە بەربژارانی پۆستی سەرۆک کۆمارەتی یان بڵاو کردەوە کە سەر بە گرووپ و کۆتلەی سیاسیی جۆربەجۆر بوون. لە نێو ئەو بەربژارانەدا  «سروه عبدالواحد» و «منی محمد جعفر» تەنیا ژنانێکن کە ناویان تۆمار کردووە بۆ ئەم پۆستە.

پێشتر بڕیار وابوو کە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەی پەرلەمانی ئێراق ئەنجام بدرێ بەڵام لەبەر سەرهەڵدانی کێشە و ناکۆکی لە نێوان دوو پارتی سەرەکیی کوردستانی ئێراق (یەکێتی و پارتی) ، ئەم مەسەلە لە خشتەی بەرنامەکانی ئەو کۆبوونەوەیە وەلا نرا.

سەرپەیڤ