تشرینی یه‌که‌م 03, 2018 02:53 Asia/Tehran
  • پیرۆزبایی حەیدەر عەبادی لە سەرۆک وەزیرانی تازەی عێراق

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراق بە بۆنەی راسپێردرانییەوە لەلایەن بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق بۆ پێکھینانی حکومەتی نوێ پیرۆزبایی لە عادڵ عەبدولمەھدیی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بەگێڕانەوە لە میدیاکانی عێراقەوە،

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراق بە بۆنەی راسپێردرانی لەلایەن سەرۆک کۆماری عێراقەوە بۆ پێکھێنانی کابینەی تازە پیرۆزبایی لە عادڵ عەبدولمەھدیی کرد.

 حەیدەر عەبادی لە نامەیەکدا بۆ عادڵ عەبدولمەھدی بە بۆنەی راسپاردنیەوە بۆ پێکھێنانی کابینەی حکومەت جەختی کرد:بە بۆنەی راسپاردنتان بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێ پیرۆزباییتان لێدەکەم.

عەبادی ھیواداریی دربڕیوە کە عادڵ عەبدولمەھدی باشترین کەس بۆ پۆستەکان ھەڵبژێرێت و ئینجا پێی داگرتووە کە، ھیوادارین سەرکەوتوو بن و باشترین کەس بۆ پۆستە حکومییەکان ھەڵبژێرن، بۆ ئەوەی باشترین خزمەتگوزاریی پێشکەش بە ھاوڵاتیان بکرێت".

عەبادی لە کۆتایی نامەکەیدا بۆ عادڵ عەبدولمەھدی، دۆعاخواز بووە خودای پەروەردگار یارمەتیی بدات لەو ھەنگاوانەە  کەشکۆی بۆ عێراق تیادایە. ناوبراو جەختی کردووە کە داواکارم خوای باڵادەست یارمەتیدەرتان بێت لەوەی شکۆی تێدایە بۆ عێراق و گەلەکەی و پاراستنی ئاسایش و خۆشگوزەرانیەکانیان.

دکتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵح لە دەنگدانی  خولی دووھەمی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی  سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە کە دوای نیوەڕۆی ڕۆژی سێ شەممە (٢ تشرینی یەکەمی ٢٠١٨)  بەڕێوە چوو، سەرکەوتنی بە دەست هێناو توانی بە ٢١٩ دەنگی پەرلەمانتاران  پۆستی سەرۆکایەتیی کۆماری وڵاتەکەی بەدەست بھێنێت. ناوبراو دەست بەجێ دوای ھەڵبژێردرانی عادڵ عەبدولمەھدی وەک سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕاسپارد بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی عێراق.

جێگای ئاماژە پێدانە عادڵ عەبدولمەھدی کە لە لایەن ھەردووک کوتلەی بنیاتنان و چاکسازییەوە کاندید کرا بوو بۆ وەرگرتنی  پۆستی سەرۆکایەتی دەوڵەتی نوێی عێراق، ڕۆژی سێ شەممە بە شێوەی فەرمی بە فەرمانێک لە لایەن بەرھەم ئەحمەد ساڵح سەرۆک کۆماری عێراقەوە پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی گرتە ئەستۆ .

 

سەرپەیڤ