تشرینی یه‌که‌م 10, 2018 17:24 Asia/Tehran
  • ھێرشی دەست و پێوەندەکانی داعش بۆ سەر پاڵاوگەی نەوتی بیجی لە پارێزگای سەلاحەددینی عێراق بەرپەرچ درایەوە

ھێزەکانی حەشدی شەعبی و ھێزەکانی ئاسایشتی عێراق ھێرشی دەست و پێوەندەکانی داعش بۆ سەر پاڵاوگەی نەوتی بیجی لە پارێزگای سەلاحەددینی باکووری عێراقیان بەرپەرچ دایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ھەواڵدەریی سومریەنیوز، سەرچاوەیەکی ئاسایشتی لە عێراقیش ڕایگەیاند: بۆمبایەکی تەنیشت جاددە لە نزیکی پرۆژەی واوی بوجواری لە شاری بیجی تەقییەوە کە لە ئەنجام دا سێ کەسی سڤیل بریندار بوون.

ھەر لەم ئاراستەیەدا عەلی دوجەیلی یاریدەری سەرۆکی لێژنەی ئاسایشتی لە سەلاحەددین ڕایگەیاند: شاڵاوی بەردەوام و گەڵاڵە بۆ کراوی دژی پاڵاوگەی نەوت و پەلاماردانی کارگێڕانی پاڵاوگەی نەوتی بیجی دەربڕی بوونی زنجیرە پیلانێکە بۆ لەنێو بردنی ئابووریی ئەم پارێزگایە.

لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبایەکی تەنیشت جاددە لە سەر ڕێگایەک کە دەچێتەوە سەر پاڵاوگەی نەوتی ئەلسینییە لە باکووری پارێزگای سەلاحەددین ھاوکات لەگەڵ تێپەڕینی ترۆمبیلێکی ھەڵگری کارگێڕانی پاڵاوگەی نەوت، یەکێک لە کارگێڕانی ئەم پاڵاوگەیە کوژراو ٣٢ کەسی دیکەش بریندار بوون.

لەوەتەی کە ھێزەکانی عێراق بە تەواوی چەکدارانی داعشیان لە ساڵی ٢٠١٧ تەفروتونا کردووە، باری ئاسایشتی لە عێراق دا بە شێوەیەکی بەربڵاو باشتر بووە بەڵام لەگەڵ ئەمەش دا کۆمەڵێک لە چەتەکانی داعش لە نێو شارو لە گەڕەکە پڕحەشیمەتەکاندا ئامادە دەبن و ھێزەکانی ئاسایشت و کەسانی سڤیل دەدەنە بەر ھێرش و پەلامار.

تاقمی تیرۆریستی داعش لە ساڵی 2014 دا بە پشتیوانیی دراڤی و سەربازیی ئەمریکاو هاوپەیمانە ڕۆژئاوایی و عەرەبییەکانی ئەم وڵاتە، لەوانە عەرەبستان و تورکیا، وێڕای پەلاماردانی عێراق دەستی گرت بە سەر بەشگەلێکی بەربڵاوی ناوچەکانی باکوورو ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەو دڕندەکاریی زۆری ئەنجام دا. لەو کاتەوە هەتاکوو ئێستا هێزەکانی عێراق بە یارمەتیی حەشدی شەعبی و هێزی پێشمەرگە و یارمەتییە موستەشارییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران تێکڕای ناوچەداگیر کراوەکانیان لە تیرۆریستانی داعش سەندووەتەوەو لە کردەوەدا کاری داعش لە عێراق دا کۆتایی پێ هاتووە .

 

سەرپەیڤ