تشرینی یه‌که‌م 29, 2018 16:29 Asia/Tehran
  • ئامادەکرانی گەڵاڵەی چوونەدەری سەربازانی ئەمریکایی لە عێراق لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە

نوێنەری هاوپەیمانی بنیات نانەوە لە پەرلەمانی عێراق لە ئامادەکرانی گەڵاڵەی چوونەدەری سەربازانی ئەمریکایی لەو وڵاتە لە داهاتووی نێزیک هەواڵی دا.

" حسێن سەعید " لە نوێنەرانی هاوپەیمانی بنیات نانەوە لە پەرلەمانی عێراق لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی " ئەلمەعلومە " بە ئاماژەدان بە پێ وشوێن گیرانی پرسی چوونەدەری سەربازانی ئەمریکایی لە عێراق وتی: ئەم مەسەلە بە زوویی لە پەرلەمان دێتە ئاراوە. حسێن سەعید بەڕاگەیاندنی ئەمەکە پەرلەمانی عێراق خوازیاری دیاری کرانی خشتەی کات بەندی کراو بۆ چوونەدەری سەربازانی ئەمریکایی لە عێراقە، وتی: دەوڵەتی نوێی عێراقیش لەگەڵ لایەنەکانی ئەمریکایی بۆ دیاری کردنی خشتەی کات بەندی کرانی چوونەدەری سەربازانی ئەمریکا وتووێژ دەکات. ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١١ دوای هەشت ساڵ داگیر کاری، گەڵاڵەی چوونەدەری هێزەکانی خۆی لە عیراقی نیهایی کرد ، لە ساڵی ٢٠١٤ بە بیانوی بەرەنگاربوونەوەی داعش وخستنە ژێر پوششی هاوپەیمانی بەناو نێودەوڵەتی گەڕایەوە ئەم وڵاتە. حیزب ، کەسایەتیەکان ومیدیاکانی عێراقی بە ئاماژەدان بە شکستی گروپی تیرۆریستی داعش ونەمانی بیانوی بەشداری سەربازانی بیانی ژێرڕکیفی هاوپەیمانی بە ناو نێودەوڵەتی لەدژی داعش لە عێراق ، خوازیاری چوونەدەری سەربازانی بیانی لەوان سەربازانی ئەمریکایی لە وڵاتەکەیانن.

سەرپەیڤ