تشرینی دووه‌م 13, 2018 15:32 Asia/Tehran
  • داواکاری بۆ دیاریکرانی چارەنووسی ناوچە کێشەلەسەرەکانی ئێراق

نوێنەری بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی ئێراق ڕایگەیاندکە 53 نوێنەری پەرلەمان بە شێوەی ڕەسمی داوای جێبەجێ ماددەی 140 دەستووری ئێراقیان کردووە بۆ دیاریکرانی چارەنووسی ناوچە کێشەلەسەرەکان لەنێوان هەولێر و بەغدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، کاوە محەممەد ڕایگەیاند کە 53کەس لە نوێنەرانی پەرلەامنی ئێراق بە کۆکردنەوەی ئیمزا لە پەرلەمان و دانی داواکاری بە شاندی سەرۆکایەتی پەرلەمان، داوای جێبەجێ کرانی ماددەی 140ی دەستووری ئێراقیان کرد کە هاوپێوەندە بە دیاریکردنی چارەنووسی ناوچە کێشەلەسەرەکان لەنێوان بەغدا و هەولێر  . 

نوێنەری  بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی ئێراق  وتیشی کە ئەم نوێنەرانە لە داواکارییەک کە پەنجا نوێنەر موریان کردووە و بە پشت بەستن بە ماددەی حەفتا و یەکی  پێڕەوی ناوخۆی پەرلەمان،  داوای پێکهاتنی لیژنەیەکی تایبەتیان کرد لە پەرلەمان بۆ پێ و شوێن گیرانی کاروباری هاوپێوەند بە جێ بەجێ کرانی ماددەی 140 دەستوور .

ماددەی 140ی  دەستووری ئێراق  بە پێداگری کوردەکان لەساڵی 2004  لە ڕیزی دەستووری ئە وڵاتە تۆمار کراوە و لەسەر  دیاریکرانی ناوچەگەلێک کە  بوونە ئامانجی  سیاسەتی عەرەباندنی ڕژێمی سەدام و کوردەکان ئەم ناوچانە بە هی خۆیان دەزانن، پێداگری کرد.

بەپێی ئەم یاسایە چارەنووسی ناوچە کێشە لەسەرەکان کە دەوڵەتی  ئێراق ئیدیعای  سەروەری ئەوانەی هەیە و کوردەکان خوازیاری پەیوە س   بە هەرێمی کوردستانن، دەبێ لە ڕێگەی بەڕێوەچوونی سەرژمێری و کۆپرسی  لە دانیشتوانی دیاری بکرێت، بەڵام  لەساڵی 2004 ەوە تائێستا لەسەر جێبەجێ کرانی  ئەم ماددەیە کێشەی زۆرە و  هیچکام لە  دەوڵەتانی ئێراق  ئامادەی جێبەجێ کرانی نەبوونە.