کانونی دوھەم 15, 2019 16:20 Asia/Tehran
  • بەدرۆخستنەوەی سەقامگیر بوونی بیست هەزار سەربازی ئەمریکی لە نەینەوا

نوێنەری پارێزگەی نەینەوا لە پەرلەمانی ئێراق ، ڕاپۆرتگەلێکی سەبارەت بە سەقامگی بوونی بیست هەزار چەکداری ئەمریکی لەم پارێزگجەیە و کشانەوەی هێزی حەشدی شەعبی لە نەینەوا ڕەت کردەوە .

بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس،  حونەین قەدو  لە بەیاننامەیەک دا نووسی  : هەندێ لە  هەواڵدەرییەکان باسی سەقامگیر بوونی بیست هەزار چەکداری ئەمریکیان کرد لە شاری مووسڵ لە پارێزگەی نەینەوا و کشانەوەی هێزی  حەشدی شەعبی لەم پارێزگەیە   کە ئەم هەواڵە ڕاست نییە و ئامانج لە بڵاوبوونەوەی  نانەوەی ترس و تۆقان لەنێوان شارومەندانی  مووسڵە.

قەدو  داوای لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی  گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێراق کرد خەڵکی ئەم وڵاتە لە ڕەوتی سەقامگیر بوونی  هێزی ئەمریکی لە باکووری ئێراق و ناوچەکانی دیکەی ئەم وڵاتە و ئامانج لە ئامادەبوونی هێزی ئەمریکی لەوناچەیە  ئاگادار بکاتەوە .

ناوبراو پێداگری کرد کە بێ دەنگی بەغدا لەبەرامبەر ئەم چەشنە  دەنگۆ وشایعانە، دەبێتە هۆی تێک چوونی ڕەوشی ئاسایشی  و نیگەرانی و بشێوی لەنێوان شارومەندانی ئێراقی.