پەرەگرتنی ئاستی ئامادەباشی حەشدی شەعبی لە سنوورەکانی سووریا
حەشدی شەعبی عێراق باسی لە پەرەگرتنی ئاستی ئامادەباشی هێزەکانی کرد لە سنوورە هاوبەشەکانی لەگەڵ سووریادا .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوار شەممەی مەیادین؛ حەشدی شەعبی ئاستی ئامادەبوونی هێزەکانی لە سنوورە هاوبەشەکان لەگەڵ سوریای دوای پەلاماری تاقمی ڕەشەکوژی داعش بۆ سەر هێزەکانی دیمۆکراتیکی سوریا(قەسەدە) لە هەجین و "سوسە" لە دەیرۆزور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا، زۆرتر کردۆتەوە.
هەر لەم حاڵەدا ؛"قاسم مۆسلێح" فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی حەشدی شەعبی لە ستانی ئەنبار لەمدواییە دا جەختیکرد: لە حاڵێکدا کە نەبەردی تووند لە نێوان هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک و داعش لە ئەلسوسە درێژەی هەیە، لەشکەرییانی ئەمریکایی بە دوای ئۆپەراسیۆنی شۆڤاری و ناسکردنن. فەرماندەری ئۆپەراسیۆنی حەشدی شەعبی لە ستانی ئەنبار گوتیشی: ئەگەر ئەم زانیارییانە بگاتە دەست ئەندامانی داعش، دەتوانن پەلامارەکانی خۆیان بە هاسانی دژی یەکەکانی هێزەکانی مۆقاومە بەڕێوە ببەن.