شوبات 21, 2019 18:02 Asia/Tehran
  • باندێکی جیهانی دابینکەری دراڤیی داعش لە عێراق تێکشکێندرا

ڕێکخراوی هەواڵگریی عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممە لە ڕاگەیێندراوێک، ڕایگەیاند، "گەورەترین باندی دابینکەری دراڤی"ی ترۆریزم لە مێژووی عێراق، لەبەین بردرا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەری ئیرنا، بەپێی ڕاگەیێندراوی ڕێکخراوی هەواڵگریی عێراق، ئەو باندە پێکهاتبوو لە چەندین تۆڕ و لق لە وڵاتەجیاجیاکانی جیهان کە لەڕێی چەندین نووسینگەوە بەشێوازگەلی جۆراوجۆر ، دەستیان دەکرد بە کۆکردنەوەی پارەو ناردنی بۆ داعش.

ئەو ڕێکخراوە عێراقییە ڕۆژی چوارشەممەش هەواڵی قۆڵبەست کردنی ئەندامانی تۆڕێکی ڕاگەیاندبوو، کە بە ناوی ساختەی ژمارێک بەرپرس لە سەرۆک وەزیریی و ئەفسەرانی هەواڵگری، چالاکیان دەکرد.

پاش چوونەسەری ژماری ڕفاندن و قەڵاچۆی شارومەندانی سیڤیل بەدەست ترۆریستانی داعش، سەیید عەممار حەکیم ڕێبەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق، داوای لە دەزگە ئاسایشیەکان کرد، بەهەوڵدانی زیاتر، تاوانکاران بگرن ودادگەییان بکەن.

"محەممەد حەلبوسی" سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش لە ڕاگەیێندراوێکدا وێڕای شەرمەزارکردنی جم و جۆڵە ترۆریستییەکانی ئەم دواییە دژ بەشارومەندان، جەختی کرد لەسەر پێویستیی توندترکرانی ڕێوشوێنی ئاسایشی و پەرەی ڕاوەدوونانی پاشماوەی ترۆریستانی داعش لەناوچە دوورەدەست و بیاوانییەکان.

وەزارەتی ناوخۆی عێراقیش لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند: ڕێوشوێنی خێراو نوێ بۆ تاووتوێی هۆکار و وردییاتی رووداوەکانی ئەم دواییەو هەروەها پێش گرتن بەدووپات بوونەوەیان ڕەچاو کراوە.

چالاکی پرژو بڵاوی ترۆریستانی داعش لە چەند حەوتەی ڕابردوو و هاوکات لەگەڵ بڵاوکرانەوەی چەند ڕاپۆرێک لەمەڕ چوونەسەری ئاستی جم و جۆڵی سەربازانی ئەمریکی لە پارێزگاکانی نەینەوا، ئەنبار وسەلاحەدینی عێراق و ناوچە ڕزگارکراوەکان لەچنگ داگیرکەرانی داعش، تەشەنای کردووە.

سەرپەیڤ