شوبات 22, 2019 18:54 Asia/Tehran
  • پەرلەمانتارێکی عێراق: دیپلۆماسیی عێراق لەئاراستەی دەرکردنی هێزە ئەمریکییەکانە

نوێنەری هاوپەیمانی بەرەو ئیسلاح لەپەرلەمانی عێراق وتی: زۆربەی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان دەسەڵاتی تەواویان داوە بە حکومەتی ئەو وڵاتە هەتا هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق دەربکات.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ هەینیی کەناڵی ئەلعالەم؛ "مضر خزعل" نوێنەری هاوپەیمانیی بەرەو ئیسلاح لەپەرلەمانی عێراق بەئاماژە بە سەرکەوتنی مەزنی وڵاتەکەی لە شەڕی دژ بەداعش وتی: ئیدی پێویست ناکا ڕاوێژکارانی بیانی لەوان ئەمریکییەکان وەک ساڵانی ڕابردوو لەعێراقدا بمێننەوە.

پێشتر، "جاسم بەختانی" نوێنەر لە پەرلەمانی عێڕاق ڕایگەیاندبوو کە بۆ نەیارەتی لەگەڵ ئامادەبوونی سەربازانی ئەمریکی لە عێراق ئیمزا کۆ دەکرێتەوە.

"سەفا ئەعسەم" شارەزای ئاسایشیی عێراق وتی: ژمارێک وڵاتی عەرەبی ناوچەو ئەمریکا سەت ملوێن دۆلاریان داوە بەگرووپە ترۆریستییەکان بۆ چالاکبوونەوەیان لەناوخاکی عێراق و ئەنجامدانی هەوڵی ترۆریستی.

سەفا ئەعسەم وتی: پەلامارە ترۆریستیەکان لەئاراستەی هەوڵی ئەمریکا بۆ هێشتنەوەی چەکدارەکانی لە عێراقدا ئەنجام دەگرێ.

"دۆناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەم دواییەدا ڕایگەیاند، بەنیاز نییە هێزە سەربازیەکانی ئەمریکا لە عێراق بباتە دەر. ئەو کردەیەی ترامپ ناڕەزایەتی و توڕەیی عێراقیەکانی لێکەوتووەتەوە.

بەلەناوبرانی داعش لە عێراق لە دیسەمبەری٢٠١٧، خەڵک، پارت ولایەنە سیاسیەکان، کەسایەتی ومیدیا عێراقییەکان خوازیاری چوونەدەری سەربازانی بیانی لەوان ئەمریکییەکان لە وڵاتەکەیانن.

سەرپەیڤ