ئادار 08, 2019 13:18 Asia/Tehran
  • بەرهەم ساڵح: ئەگەری زۆرە ئەو داعشییانەی ئێراقی نین ئیعدام بکرێن

سەرۆک کۆماری ئێراق ڕایگەیاند کە ئەگەری زۆرە بریاری ئیعدام دەرکڕی بۆ ئەندامای گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ئێراق کە شاروومەندی ئەم وڵاتە نین.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕۆیتێرز؛ "بەرهەم ساڵح" سەرۆک کۆماری ئێراق ڕۆژی پێنجشەممە وتی: ئەندامانی بیانیی گرووپی تیرۆریستیی داعش کە لە ئێراقدا دادگەیی دەکرێن سزای ئیعدامیان بۆ ببڕدرێتەوە.

پێشتر "کامیل ئەمین" بەرپرسێکی دۆسییەی مافی مرۆڤ لە دەزگەی دادی ئێراق بە ئاماژە بە بوونی زیاتر لە ٧٠٠ تیرۆریستی داعشیی بیانی لە بەندیخانەکانی ئێراقدا رایگەیاند: بەشێک لەو داعشیانە منداڵ و تازەلاون کە  دەیانگەڕێننەوە بۆ وڵاتی خۆیان و ژمارێک لەوانە کە لە ئێراق لەدایک بوون لەم وڵاتە دادگەیی دەکرێن.

هەواڵی دیکە ئەوەیە کە ناوەندی پڕوپاگەندەی شەڕی ئێراق ڕایگەیاند: بە هۆی پەلاماری ڕۆژی پێنجشەممەی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر کاروانی حەشدی شەعبی لە ڕێگای موسڵ بەرەو کەرکووک (باکووری ئێراق) ٦ کەس شەهید و ٣١ کەسی دیکەیش بریندار بوون.

سەرپەیڤ