ئادار 11, 2019 18:16 Asia/Tehran
  • دەسپێکی لێکۆڵینەوەکان لە 14 داعشی فەڕانسەیی لە ئێراق

ئەنجومەنی باڵای دادی ئێراق ڕایگەیاند دادگای ناوچەی ئەلکەرخی شاری بەغدا کە تایبەتە بە پێو شوێن گرتنی پرسی تڕوڕیستان لێکوڵینەوە لە 14 ئەندامی داعشی فەرانسەیی بە پێی یاسای خەبات بە دژی تڕوڕیزمی ئێراق دەس پێ کرد .

بە گوێرەی ڕاپوڕتی  هەواڵدەری تەسنیم  ئەنجومەنی  باڵای دادی  ئێراق  ڕۆژی یەکشەمە  وێڕای ئاماژە بەوەی کە دەوڵەتی  بەغدا ئەو  ئەندامانەی داعشی  لە دەوڵەتی   سووریا وەرگرتووە  نووسی  لە نێوان ئەو د اعشیانە  سەربازێکی   پێشووی فەرانسەییش دەبیندرێت  کە  لە ساڵی  2009 لە ئەرتەشی  ئەو وڵاتە  لە ئەفغانستان  خزمەتی دەکرد . ئەنجومەنی باڵای  دادی  ئێراق وتیشی  تڕوڕیستانی  هاووڵاتی  فەڕانسە  کە بڕێک لەوان بەڕەگەز عەرەبن   دانیان به وە داناوە  کە فێرکاری  سەربازی و شەرعی لە ڕەوتی  پەیوەست بوون بە ڕیزەکانی  داعشیان لە سووریا  تێپەڕاندووە . پێشتریش بەرهەم   ساڵح سەرۆک کوماری ئێراق باسی کردبوو  لە ئەگەری  دەرکرانی حوکمی لە سێدارەدانی ئەندامانی بیانی داعش لەو وڵاتە .

سەرپەیڤ