ئادار 13, 2019 17:50 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی لە نەجەفی پیرۆزدا چاوی بە ئایەتوڵڵا فەییاز کەوت

حوججەتولئیسلام وەلموسلمین حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئەمڕۆ چوارشەممە لە نەجەفی پیرۆز لەگەڵ ئایەتوڵڵا موحەممەد ئیسحاق فەییاز لە مەرجەعە باڵاکانی عێراق دیدارو وتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی و شاندەکەی ھاوڕێی ئەمڕۆ چوارشەممە لە نەجەفی پیرۆزدا لەگەڵ ئایەتوڵڵا موحەممەد ئیسحاق فەییاز لە مەرجەعە باڵاکانی نەجەفی پیرۆز دیدارو وتووێژی کرد.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە گەییشتە نەجەفی پیرۆز و سەرەتا چووە زیارەتی گڵکۆی پاک و پرشنگداری ئیمامی عەلی(ع) لەم شارە پیرۆزەدا. ناوبراو پاشان سەردانی ئایەتوڵڵا سەیید عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای عێراقی کردو وتووێژی لەگەڵدا کرد. سەردانی کۆنەماڵی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران و دیدار لەگەڵ حوججەتولئیسلام وەلموسلمین سەیید عەلی ئەکبەر موحتەشەمی پوور نوێنەری دامەزراوەی پەخشی بەرھەمەکانی ئیمام خومەینی(رە) و سەیید عەلی خومەینی یادگاری ئیمام لە بەرنامەکانی دکتۆر ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بوو.

ڕۆحانی کە ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە گەییشتبووە کەربەلا، سەرەتا گڵکۆ پاکەو پیرۆزەکانی ئیمام حسەین(ع) و حەزرەتی ئەبولفەزلی عەبباس(ع)ی زیارەت کردو ئینجا لە دانیشتنێکی گەرم و گوڕدا لە کەڵ سەرۆک ھۆزو عەشیرە گەورەەکانی پارێزگاکانی کەربەلاو بابل و فۆراتی ناوەڕاست وتووێژی کرد.