ئادار 19, 2019 17:41 Asia/Tehran
  • ‌شەنگال ، شاندێکی یەبەشە لەگەڵ شاندێکی سەربازیی عیراق کۆبونەوە

لە کۆمەڵگای خانەسوری شەنگال شاندێکی سەربازیی عێراق و بەرپرسانى یەبەشە کۆبونەوە.

‌ئەمڕۆ چوارشەممە کۆبوونەوەى شاندێکی یەکینەکانی بەرخودانبی شەنگال یەبەشە و شاندێکی سەربازیی عیراق بە سەرپەرشتى زەردەشت شەنگالی فەرماندەی گشتىی  یەبەشە و نەجمەدین جبوری فەرماندەى ئۆپراسیۆنەکانی نەینەوای سوپای عێراق بەڕێوەچوو.

هاوکات دوێنێ ، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی سوپای عێراق لە بەیانامەیەکدا ڕایگەیاندبوو "چوار کەس لەسوریاوە هاتوون بۆ گوندی حەساویک لە شەنگال و لەلایەن کەمینێکی سوپای عێراقەوە گەمارۆ دراون، هێزەکانی یەبەشەش هاتوون بەهانای ئەو کەسانەوە و پێکدادان لەنێوان هەردوولا ڕوویداوە".

ئەمە لە کاتێکدا شەوی (١٧ی ئازاری ٢٠١٩)لە ئەنجامی شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان سوپای عێراق و یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال دوو کەس کوژراون و ٦ کەسی دیکەش بریندار بوون.