ئاب 04, 2019 21:07 Asia/Tehran
  •  پێشڕەوی هێزە عێراقییەکان لە قۆناخی دووهەمی هەڵمەتی

هێزەکانی سوپا و حەشدی شەعبی عێراق لەمەر بەرێوە بردنیی قۆناخی دووهەمی هەڵمەتی "ورەی سەرکەوتن"،ناوچەگەلێکی دیکەیان لە پارێزگاکانی ئەنبارو سەلاحەدین لە بوونی هۆکارانی داعش پاکتاو کردەوە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی یەکشەممەی هەواڵدەری میهر؛ هێزە عێراقییەکان توانیان ناوچەکانی ئەلبوعەسییەـی شاری رۆمادی،پارێزگای ئەنبار،رۆژئاوای ئەم وڵاتە پاکتاو بکەنەوە و هەڵمەتێکی تازە بۆ پێشڕەوی   بەرەو سنوورە هاوبەسەکان لەگەڵ سوریا لە پارێزگای سەلاحەدین دەستپێکردووە.

  هێزەکانی  سوپا و حەشدی شەعبی عێراق لە شاری "سامەرا" لە پارێزگای سەڵاحەدین، لەباکووری ئەم وڵاتە ، چەند تونیلی ترۆریستانی داعشیان لەناو برد و ڕادەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنیی ئەوانیان دۆزیەوە ودەستیان بە سەرداگرت.

فەرماندەری ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سوپای عێراق ١٥ ژوئییە دەستپێکی قۆناخی دووهەمی ئۆپەراسیۆنی "ورەی سەرکەوتن" یان بە بەشداریی هێزەکانی حەشدی شەعبی لەناوچەکانی باکووری بەغدا و پارێزگەکانی دیالە ،سەلاحەدین و ئەنبار ڕاگەیاند.

حەوتەمی ژوئییە قۆناخی یەکەمی هەڵمەتی "ورەی سەرکەوتن" بەمەبەستی پاکتاو  کردنیی ٣٠ هەزار کیلومەتر لەناوچەکانی بیاوانیی سی پارێزگای ئەنبار،سەلاحەدین و نەینەوا بەڕێوە چوو. سەرەڕای شکستی تاقمی ترۆریستی داعش و وەرگرتنەوەی ناوچەکانی ژێر رکێفی ئەوان لە عێراق، شانە نووستووەکانی ئەم تاقمە ترۆریستییە هەروا بەردەوامن لە سەر هەڵمەتەکانی دژە جەماوەری و هێزە ئاسایشتییەکان.

سەرپەیڤ