تشرینی یه‌که‌م 22, 2019 17:38 Asia/Tehran
  • سپای ئێراق : هێزە ئەمریکیەکان مافی سەقامگرتن لە ئێراقیان نییە

فەرماندەرایەتی سپای ئێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیک ڕایگەیاند هێزە ئەمریکیەکان کە لە سووریاوە چوونەتە ناو ئەو وڵاتە تەنیا دەتوانن لەوێ تێپەڕ بن و مافی سەقامگرتنیان نییە .

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  هەواڵدەری  مێهر  بە گێڕانەوە  لە ئیسپوتنیک  فەرماندەرایەتی  ئەرتەشی  ئێراق  ئەمڕۆ  سێشەممە  بە دەرکردنی بەیاننامەیک  جەختی کرد   هێزە ئەمریکیەکان  کە لە سووریا  چوونەتە دەر  تەنیا  دەتوانن  بچنە ناو  هەرێمی کوردستانەوە  تا  لەو  ڕێگایەوە بچنە  دەرەوەی  ئێراق  و هیچ  موڵەتنامەیک  لەمەڕ  ئەوەی  کە   لە ئێراق  بمێننەوە  نیە .  مێدیا  هەواڵیەکانیش   ئەمڕو  ڕایانگەیاند  زیاتر لە  سەر  تڕوموبیلی  زرەیی  هێزی  ئەمریکایی  خاکی  سووریایان  بە جێ  هێشتووە و چوونە ناو  ئێراق . کاربەدەسنێکی   ئاسایشی  ئێراقیش  ڕۆژی  دووشەمە  باسی  کرد  لە  چوونی  هەزار  هێزی  ئەمریکایی   لە  سووریاوە  بۆ پارێزگای نەینەوا   لە  باکووری  ئێراق .   لە هەمان  حاڵدا  کەریم  ئەلمەحداوی  ئەندامی  کومیسیونی  ئاسایش  و بەرگری  پەرلەمانی  ئێراق  وتی :  واشنگتون  لە  ڕێگای  گواستنەوەی  هێزەکانی خۆی لە سووریاوە  بۆ ئێراق  لە هەوڵ دایە  جارێکی  دیکە  ئەندامانی  تڕوڕیستی   داعش  بگەڕێننەوتەوە بۆ ئێراق .

سەرپەیڤ