تشرینی دووه‌م 14, 2019 16:13 Asia/Tehran
  •  وریایی دانی حەکیم بە باڵوێزی ئەمریکا : با چارەسەری کێشەی عێراق بەبێ دەستێوەردانی بیانی بێت

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی عێراق وریایی داوە بە باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا کە ڕێگاچارەی هەموو قەیرانەکانی عێراق دەبێ بەبێ دەستێوەردانی بیانی بێت.

بە گوێرەی بەیاننامەیە نووسینگەی  ڕێبەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی عێراق، "سەید عەمار حەکیم" لە دیداری لەگەڵ" متیو تولێر" باڵوێزی ئەمریکا  لە بەغدا گوتی: ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی عێراق وەکوو پێکهاتەی ئۆپۆزیسیۆن لە پەرلامانی عێراق، کردەوەکانی دەوڵەت لە پێناو چاکسازییەکانیی لە ژێر چاوەدێری دایە و بە دوای جێبەجێبوونەوەی داوا و ویستەکانی بەرحەقی خۆپیشاندەرانە.

حەکیم هەروەها جەختیکردەوە لە سەر گرنگایەتی پاراستنی گیانی خۆپیشاندەرانی ئاشیخواز و دابینی بارودۆخی ئەمن بۆ کەڵک وەرگرتنیی ئەوان لە مافی یاسایی خۆیان و پێویستی هەڵس وکەوت دژی هۆکارانی تووند و تیژی نواندنەکان.

 بە گوێرەی ئەم بەیاننامەیە، باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدایش جەختیکردەوە لە سەر ڕێزگرتن لە ئیرادەی گەلی عێراق و توانایی ئەوان لەمەر چارە سەرکردنیی گرفتەکانی نێو خۆیی .

تولێر هەروەها گوتی ڕێزیش دەگرێت لە بەیاناتی ئەمدواییەی مەرجەعییەتی باڵای دینی عێراق لەبارەی خۆوەرنەدانی وڵاتان لە کارو باری نێو خۆی عێراق دا.

کۆشکی سپی دووشەممەی ڕابردوو بە خۆوەردانیکی ئاشکرا لە کاروباری نێو خۆی عێراق، خوازیاری دیاریکردنیی یاسای تازەی هەڵبژاردنەکان و بەڕێوە بردنیی هەڵبژاردنەکانی بەروەخت بووە لەم وڵاتە دا کە بەرەو ڕووی کاردانەوەی بەربڵاوی دەوڵەت، کاربەدەستانی سیاسی، مەزهەبی و گرووپە عێراقییەکان بوو. 

سەرپەیڤ