تشرینی دووه‌م 29, 2019 08:03 Asia/Tehran
  • عێراق، بەردەوامیی جوڵانەوەی ئاژاوەگێڕان ھەتا فەرمانەکەی عادڵ عەبدولمەھدی

عادڵ عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی پێکھاتنی لێژنەی بەدواداچوونی دەرکرد سەبارەت بە ڕووداوەکانی دووپارێزگای زیقارو نەجەف.

عادڵ عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی عێراق شەوی ھەینی پێی داگرت کە بەدواداچوون دەکات بۆ ئەو ڕووداوانەی کە لە دووپارێزگای زیقارو نەجەفی پیرۆزدا قەوماون.

شەوی پێنج شەممە دەستەیەک ھێرشبەری دەمامک لەچاو لە قەواخی ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە ڕەوشتی تێکچڕژاوی ئابووری لە عێراق پەلاماری کونسولخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری نەجەفیان داو بەشگەلێکی ئەم شوێنەیان سووتاند.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە کۆمەڵێک لە خەڵک و لەشکریانی عێراق لە ڕەوتی ڕووداوەکانی ئەم دواییەو جوڵانەوەی ئاژاوەگێڕان لە دووپارێزگای زیقارو نەجەف کوژران و یان بریندار بوون.

عادڵ عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ھەروەھا سەرتیپ «جەمیل شەمەری» سەرکردەی سەربازیی پارێزگای زیقاری دوابەدوای ڕووداوەکانی ناسریە بانگ کرد.

ھەرلەم کاتەدا سەرکردایەتیی پۆلیسی کەربەلا لە ئاگاداری نامەیەک دا ڕایگەیاند: ئاژاوەچیان شەوی ھەینی بە دوو نارنجۆک ھێرشیان کردووەتە سەر لەشکریان لە شاری کەربەلا.

لە ئاگاداری نامەکەی سەرکردایەتیی پۆلیسی کەربەلا دا ھاتووە: لە ئاجامی ھێرشی ئاژاوەگێڕان بۆ سەر ھێزەکانی پۆلیس و لەشکریانی عێراق لانیکەم ١٩ کەس کوژران و یان بریندار بوون.

سەرکردایەتیی پۆلیسی نەجەفیش ڕایگەیاندووە: بۆ کۆنترۆڵ کردنی ڕەوشتەکە قەدەغەی ھاتوچۆ لە نەجەف دا ھەتا بەرەبەیانی ھەینی بەردەوام بووە.

بە پێی ڕاگەیاندنی سەرکردایەتیی پۆلیسی نەجەف، تێکھەڵچوون و ئاژاوەنانەوە لە گردوپەڕی گڵکۆی شەھید «موحەممەد باقر حەکیم» لە نەجەف دا بەردەوامە.

سەرچاوە ھەواڵییەکان باسی ئەوەیان کردووە کە ئاژاوەگێڕان بە بشێوی دروست کردن لە گردوپەڕی گڵکۆی شەھید «موحەممەد باقر حەکیم» لە ھەوڵی ئەوەدان ھەتا بچنە نێو گڵکۆکەوەو بیسووتێنن.

بە قسەی بەرپرسانی عێراقی سێ کوچکەی ئەمریکاو ڕژێمی زایونی و عەرەبستان لەپشت پەردەی بشێوی و ڕووداوەکانی ڕۆژانی ئەم دواییەی عێراقەوەن بە تایبەت لە نەجەف و کەربەلادا.

«ئیرەج مەسجیدی» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراقیش وتوویەتی: ئامانج لەو ڕووداوانەی نەجەف و پەلاماردانی کۆنسولخانەی ئێران لەم شارەدا تێکدانی پەیوەندییەکانی نێوان بەغداو تارانە.

سەرپەیڤ