دەرکرانی فەرمانی ڕاگرتن و گرتنی بڕێک لە کاربەدەستانی باڵا لە ئێراق
وتەبێژی دەوڵەتی ئێراق باسی کرد لە دەرکردنی حوکمی گرتنەکان دژی ژۆمارێک لە وەزیران نوێنەران و پارێزگارانی ئەو وڵاتە بە تۆمەتی گەندەڵی .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەوااڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە کاناڵی ئەلمەیادینی لوبنان " سەعد حەدیسی وتەبێژی دەوڵەتی ئێراق ئەمڕۆ شەمە بە ڕاگەیندرانی ئەو هەواڵە وتیشی : دادگای تایبەتی تاوانی گەندەڵکاری کە بە هاوئاهەنگی نێوان دەزگاکانی کەتنی و کارگێڕی پێک هاتووە بە دەرکردنی حوکمێک بۆ لێژنەکانی بەدوادا چوونی ڕاستیەکانی هەموو پارێزگاکانی ئێراق داوای لەوان کردووە فەرمانی بانگهێشت گرتن و دەسبەسەردا گرتنی دارایی کەسانێک کە تۆمەتی گەندەڵی لە بارەی ئەوانەوە سەلمێندراوە دەر بکرێن . ئەلحەدیسی وتیشی کار لەو پەیوەندیەدا درێژەی هەیە و حوکمەکانی دیکە لە ماوەی چەن ڕۆژی داهاتوو دەر دەکرێت . ئەوە لە حاڵێکدایە کە عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی ئێراق ڕۆژی هەینی لە بەیاننامەیکدا ڕ ایگەیاند بە پێی کەشەکە و بو بەرگرتن لە درێژەی توند و تیژی داوا لە پەرلەمانی ئێراق دەکات تا سەبارەت بە پێکهاتنی دەوڵەت بڕیار بدات .