کانونی یه‌که‌م 10, 2019 16:06 Asia/Tehran
  • رەخنەو گازندەی هاوپەیمانیی سائیرون لە دەسوەردانی ئەمریکا لە کاروباری عێراقدا

هاوپەیمانیی سائیرون لە پەرلەمانی عێراق ڕەخنەی گرت لە دەستتێوەردانەکانی ئەمریکا لەکاروباری ناوخۆی ئەو وڵاتەدا.

"نەبیل تەرەفی" سەرۆکی فراکسیۆنی پەرلەمانیی سائیرون لە پەرلەمانی عێراق، دەسوەردانی ئەمریکا لە پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی بە قەبووڵنەکراو زانی و وتی: عێراق هیچ پێویستیەکی نییە بە هیچ جۆرە دەسوەردانی دەرەکی و بەرەوڕووی دەسوەردانی ڕق لەدڵانەی ئەمریکا لەهەربوارێکدا دەبینەوە.

پەرلەمانی عێراق یەکشەممەی حەوتەی ڕابردوو رەزامەندیی دەربڕی لەگەڵ دەستلەکارکێشانەوەی "عادل عەبدولمەهدی" سەرۆک وەزیران و داوای لە "بەرهەم ساڵح" سەرۆک کۆماری عێراق کرد هەتا لەماوەی یەک مانگدا، سەرۆکی حکومەتی نوێ بە پەرلەمان بناسێنێ. هاوکات لەگەڵ ئەوەدا، "قەیس خەزعەلی" سکرتێری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق وتی: پیلانێک لەلایەن لایەنە دەرەکییەکانەوە لەئارادایە کە دەیانەوێ ڕێکخراوی حەشدی شەعبی تێوەگلاوی ناڕەزایەتی دەربڕین و خۆپێشاندانەکانی عێراق بکەن و ئەو هێزانە تۆمەتبار بکەن بە سەرکوت کردنی ناڕازییان. ژمارێک لایەنی دەرەکی لەوان ئەمریکا لەرۆژانی رابردوودا حەشدی شەعبیان تۆمەتبارکرد بەوەی وا دەستی بووە لە تەقەکردن لە خەڵک لە خۆپێشاندانەکانی بەغدادا.

سەرپەیڤ