7 کوژراو و بریندار لە پەلامارێکی داعش بۆسەر پارێزگەی دیالە
چه‌کدارانی داعش هێرشێکی دیکه‌یان کرده‌سه‌ر سنوری پارێزگای دیاله و ئه‌مجاره‌یان له قه‌زای مه‌نده‌لی دروستبونی ته‌مومژیان قۆسته‌وه و له پارێزگای دیاله هێرشیان کرده‌سه‌ر هێزێکی سه‌ربازی و به‌هۆیه‌وه حه‌وت که‌س کوژران و برینداربوون.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی رایگه‌یاند که ئه‌مشه‌و چه‌کدارانی داعش له ناوچه‌ی نه‌دا-ی ده‌وروبه‌ری ناحیه‌ی مه‌نده‌لی سه‌ربه پارێزگای دیاله دروستبوونی ته‌م و که‌مبونه‌وه‌ی ئاستی بینینیان قۆسته‌وه و هێرشیان کرده‌سه‌ر هێزێکی سه‌ربازی.
سه‌رچاوه‌که وتیشی: له ئه‌نجامی هێرشه‌که‌ی چه‌کدارانی داعشدا چوار سه‌رباز کوژران و سێی دیکه‌ش برینداربوون.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا که هێزێکی ئه‌منی چوارده‌وری شوێنی هێرشه‌که‌ی گرتووه و برینداره‌کانی گواسته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و ته‌رمی کوژراوه‌کانیشی گواسته‌وه بۆ پزیشکی دادی.
هه‌ر ئه‌مڕۆ چه‌کدارانی داعش هێرشێکیان له سنوری پارێزگای دیاله کردوه‌ته‌سه‌ر سه‌ر یه‌که‌یه‌کی سوپای عیراق و به‌وهۆیه‌شه‌وه دوو سه‌رباز برینداربوون، له گه‌ڕه‌کی ریاز-ی باشوری که‌رکوکیش، هێرشێکیان ئه‌نجامدا و دوو پۆلیسی فیدڕاڵیی عیراقیان کوشت.