کانونی دوھەم 10, 2020 16:37 Asia/Tehran
  • پیداگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ جێبەجێ کردنی پڕۆژەیاسای پەسەندکراوی وڵاتەکەی لەمەڕ چوونەدەری چەکدارانی ئەمریکایی لە عێراق

سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا کرد نوێنەی خۆی بناسێنێ لەپێناو جێبەجێ کردنی مێکانێزمێک بۆ بەڕێوەبردنی پەسەنکراوی پەرلەمانی وڵاتەکەی لەمەڕ چوونەدەری چەکدارانی ئەمریکایی لە عێراق .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری سەداوسیما " عادڵ عەبدولمەهدی" سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی هەینی لە پێوەندی تەلەفونی لەگەڵ " مایک پەمپئۆ" وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ، لەگەڵ هەرجۆرە کردەوە هەڵمەتێک کە ببێتە هۆی بنپێکردنی سەروەری نیشتمانی ئەم وڵاتە . نەیارەتی کرد. عەبدولمەهدی هەروەها ئەمڕۆ لە دیدار وچاوپێکەوتن لەگەڵ مارتین هارت ، باڵوێزی یەکیەتی ئوروپا لە عێراق بە ئاماژەدان بە پێبەند بوونی دەوڵەت وپەرلەمانی ئەم وڵاتە لەسەر پێویستی چوونەدەری سەربازانی بیانی وکارتێکەری ئەرینی ئەم کردەوەیە لەسەر ئاسایشت وئەمنیەت وسەرەوەری نیشتمانی عێراق وتی: بەغدا هەموو کات هەوڵ دەدات لەمەڕ دامەزرانی سەقام وئاسایش باشترین پێوەندی لەگەڵ هەموو وڵاتانی جیهان هەبێت. دوابە دوای پەلاماری تیرۆریستی حەوتەی ڕابردوو سێهەمی ژانێڤەری ئەمریکا لە شەهید کردنی سەردار سپەهبۆد قاسم سلێمانی فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی کە بە بانگهیشتی ڕەسمی کاربەدەستانی عێراق بۆ ئەم وڵاتە سەفەری کردبوو ، نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی یەکشەممە گەڵالەی چوونەدەری سەربازانی ئەمریکایی لە ناوخاکی عێراقیان  پەسەن کرد.

سەرپەیڤ