کانونی دوھەم 11, 2020 16:31 Asia/Tehran
  • پێداگریی ئیئتلافی

نوێنەری ئیئتلافی ئەلبەناءی عێراق، کردەی ئەمریکا لە پشت ڕاست کردنەوەی هێشتنەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لەخاکی عێراقی، بەواتای ڕاگەیاندنی شەڕ، ڕاگەیاند.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی فارس، "محەممەد ئەلبەلەداوی" نوێنەری ئیئتلافی "ئەلبەناء"ی عێراق ئەمڕۆ شەمە وتی: عێراق بۆ پاراستنی سەروەریی خۆی و دەرکردنی سەربازانی ئەمریکی سکاڵا دەباتە لای کۆڕ و نێوەند و دادگە نێودەوڵەییەکان.

ئەلبەلەداوی هەروەها بەئاماژە بە پەیوەندیی تەلەیفونیی "عادل عەبدولمەهدی" سەرۆک وەزیرانی حکومەتی کاربەڕێکەری عێراق و "مایک پۆمپێئۆ"ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی: عەبدولمەهدی داوای لە نوێنەرانێک بنێرێتە بە‌غدا بۆ تاووتوێکردن و ئامادەکردنی میکانیزمی دەرکردنی سەربازانی ئەمریکی.

ئەلبەلەداوی وتیشی: سەربازانی ئەمریکی بێ ئیزنی حکومەتی عێراق لەو وڵاتە ئامادە دەبن و فڕۆکە ئەمریکییەکان بێ وەرگرتنی ئیزن بەسەر ئاسمانی عێراقدا دەسوڕێنەوە.

دوای پەلاماری ترۆریستیی هەینیی ڕابردوو(سێی ژانڤییە)ی ئەمریکا لە شەهیدکردنی سەرداری سپەهبود قاسم سولەیمانی فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی سۆڕشی ئیسلامی کە لەسەر بانگهێشتنی فەرمیی بەرپرسانی عێراقی سەردانی ئەو وڵاتەی کردبوو، نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق یەکشەممەی ڕابردوو(پێنجی ژانڤییە) گەڵاڵەی دەرکرانی سەربازانی ئەمریکی لە خاکی عێراقیان پەسەند کرد.

سەرپەیڤ