کانونی دوھەم 11, 2020 16:34 Asia/Tehran
  • دەسپێکی قۆناخی سێهەمی هەڵمەتی دژە ترۆری حەشدی شەعبیی ئێراق لە باشووری موسڵ

سەرکردایەتی ڕێکخراوی "حەشدی شەعبی"ی عێراق ڕایگەیاند، قۆناخی سێهەمی هەڵمەتی ئاسایشی و پاکتاوکردنی دەس و پێوەندییە ترۆریستییەکانی داعش لەباشوری موسڵ هەڵکەوتوو لەباکوری ئەو وڵاتە، دەس پێ کرا.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، سەرکردایەتی حەشدی شەعبیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند. ئەو هەڵمەتە بەهاوبەشیی تیپەکانی چل و چوار و بیست و چواری حەشدی شەعبی لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممەوە لەناوچەی سەوز، باشووری موسڵ ناوەندی پارێزگای نەینەوا، لەژێرناوی "عەلی وەلی اللە" دەس پێ کرا.

حەشدی شەعبیی عێراق لە دوو حەوتە لەمەبەرەوە (٢ی ژانڤییە) هەڵمەتی پاکتاوکردنی دەس وپێوەندیەکانی گرووپی ترۆریستیی داعشی لە موسڵ دەس پێ کردووە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، ئەوە یەکەم ئۆپراسیۆنە کە هێزەکانی حەشدی شەعبی لەنەبوونی شەهید ئەبوو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی ئەو ڕێکخراوە لەدژ بنکەو پێگەکانی داعش ئەنجامی دەدا.

ڕێکخراوی حەشدی شەعبیی عێراق سەرلەئێوارەی دوێنێ هەینیش لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەو ڕێکخراوە سەرباری شەهیدبوونی ئەبوو مەهدی موهەندیس لەگەڵ فەرماندەری گەورەی ئیسلام شەهید قاسم سولەیمانی و شەهیدانی دیکە هەروا لەوپەڕی دەسەڵات، ئامادەیی و یەکڕیزیی دایە.

سەرداری ژەنەڕاڵ "قاسم سولەیمانی" فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی کە سەرلەبەیانی رۆژی هەینی (سێی ژانڤییە) لەسەر بانگهێشتنی فەرمیی بەرپرسانی عێراقی سەردانی ئەو وڵاتەی کردبوو، لەگەڵ ئەبوو مەهدی موهەندیس جێگری دەستەی حەشدی شەعبیی عێراق و هەشت کەسی دیکە لە ئەنجامی پەلاماری ئاسمانیی هێزە دەسدرێژکار و ترۆریستیە ئەمریکییەکان بۆسەر فڕۆکەخانەی بەغدای عێراق، شەهید کران.

سەرپەیڤ