کانونی دوھەم 26, 2020 16:46 Asia/Tehran
  • ئامادەباشیی گوردانەکانی حێزبوڵڵای ئێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی چەکدارانی ئەمریکایی

گوردانەکانی حێزبۆڵڵای ئێراق جارێکی دیکە ئامادەباشی خۆیان ڕاگەیاند لەپێناو زەبروەشاندن لە هێزەکانی ئەمریکاو وەڕێ خستنی شەڕی درێژخایەن بەدژی چەکدارانی ئەو وڵاتە لە ئێراق و ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا .

 بەگوێرەی  ڕاپۆڕتی   ڕۆژی یەکشەمەی تەلەفیزوینی  ئەلمەیادینی لوبنان  فەرماندعتری   ئوپڕاسیونی  تایبەتی  گوردانەکانی  حێزبوڵڵای ئێراق لە بەیاننامەیکدا  ڕایگەیاند  گوردانەکانی  حێزبوڵڵای  ئێراق بۆ  بەرەنگار بوونەوە ی  هێزە ئەمریکیەکان  جم و جووڵەکانی ئەوان  بە وردی کونڕوڵ دەکات . هێزی  بەرگریانەی موشەکی گوردانەکانی حێببوڵڵای  ئێراقیش لە بەیاننامەییەکدا  وێڕای جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە بو پەلامار  کردنەسەر  بنکەی دوژمنان و  کاول کردنیان  ئامادەیی تەواوی  هەیە  وتیشی  هیچ  سیستمی بەرگری مووشەکی وەکوو پاتریوتیش  ناتوانێ پەلاماری گوردانەکانی حێزبوڵڵای  ئێراق  ڕابگرێت . بە دوای  پەلامار تێڕوڕیستی   ئەمریکا بۆ سەر  بەغدا  لە سێهەمی  ژانویە کە بووە هۆی   شەهید بوونی   سەردار سولەیمانی و ئەبوو مەدی موهەندس نوێنەرانی  پەرلەمانی ئەو وڵاتە پێنجەمی ژانویەی  گەڵاڵەی دەرکردنی سەربازانی ئەمریکایی لە خاکی ئێراقی پەسەن کرد . زۆرێک لە کاربەدەستانی  ئێراقی  بۆ وێنە  عادل عەبدولمەهدی  سەرۆک وەزیرانی  دەوڵەتی پێشکەوتەی کاروباری ئەو وڵاتەش دوای پەسەن کراوەی پەرلەمان جەختیان کرد لەسەر  چوونەدەری  هەرچی خێراتری سەبازانی ئەمریکایی لە ئێراق .