شوبات 10, 2020 16:06 Asia/Tehran
  • دەسپێکرانی چوونەدەری هێزە ئەمریکیەکان لە ناو خاکی عێراق

ئەندامی کۆمسیۆنی ئاسایشت وبەرگری لە پەرلەمانی عێراق لە چوونەدەری سەربازانی تیرۆریستی ئەمریکایی لە برێک لە بنکە وپیگەکانی ئەم وڵاتە لە عێڕاق هەواڵی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس " عەلی ئەلغانمی" ئەندامی کۆمسیۆنی ئاسایشت وبەرەڤانی لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ دوشەممە لە ناوکۆی هەواڵنێران دا وتی: سەربازانی ئەمریکایی چوونەدەر لە چەند بنکەی سەربازی خۆیان لە عێراقیان دەسپێکردووە وپیداگرن لە دوو بنکەی هەولێر وعەین ئەسەد دا بمێننەوە، بەڵام خەڵک وپەرلەمانی عێراق لە سەر چوونەدەری ئەوان لە هەموو بنکە وپیگەکان پیداگری دەکەن. دوابەدوای پەلاماری تیرۆریستی ئەمریکا  لە بەغدا لە سێهەمی ژانێڤەری کە بووە هۆی شەهید کرانی سەردار سپەهبود قاسم سلێمانی فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسداانی شۆڕشی ئیسلامی و ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی عێراق، نوێنەرانی پەرلەمانی ئەم وڵاتە پێنجەمی ژانێڤەری گەڵاڵەی چوونەدەری سەربازانی ئەمریکایی لە ناو خاکی عێڕاقیان پەسەند کرد. پەرلەمانی عێراق هەروەها خوازیاری قەدەغەی کەڵک وەرگرتن لە هەرێمی ئاسمانی عێراق بە هەر هۆو هەگەرێک لە لایەن هێزە ئەمریکیەکانەوە بوو.

سەرپەیڤ