شوبات 11, 2020 18:24 Asia/Tehran
  • سەرۆکی حەشدی شەعبی  ئێراق :  تێڕوڕی  شەهید سولەیمانی و ئەلموهەندس  جەنایەت  دژی  مڕۆڤایەتی بوو .

سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی ئێراق کردەوەی ئەمریکا لە تڕوڕری قاسم سولەیمانی فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و ئەبوو مەهدی موهەندیس نایب سەرۆکی ئەو ڕێکخراوەیەی بە جەنایەت دژی مڕۆڤایەتی و دەسەڵاتداریەتی ئێراق ڕاگەیاند .

فالح فەیاز  سەرۆکی  ڕێکخراوی  حەشدی شەعبی  ئێراق  ئەمڕۆ  سێشەمە  لە بەغدا  لە  ڕێ و ڕەسمێک دا بە بۆنەی  چلەمین  ڕۆژی  شەهادەتی  سەردار سێپەهبود   قاسم سولەیمانی  و ئەبوو مەهدی موهەندێس  وتی  :    مەرجەعیەتی  دینی   ئێراق   ئەو شەهیدانەی  بە فەرماندەرانی    پیروز  لە هەمبەر  تڕوڕیزم  ڕاگەیاند  و ئەوە خۆی  پێگەی  گرینگ  و بەرز  بۆ ئەوانە . عوسمان   ئەلغانمی   سەرۆکی   ئەرکانی  هاوبەشی  ئەرتەشی  ئێراقیش  بە وتنی  ئەوەی  کە ناوبراو  بە نوێنەرایەتی  لە  ئەرتەشی  ئێراق  لەو  ڕێ و ڕەسمەدا  بەشداری کردووە  جەختی کرد   شەهید قاسم سولەیمانی  و ئەلموهەندس  ڕوڵی  گرینگیان  بو لەناو بردنی  تڕوڕیزم بووە .

سەرپەیڤ