عەبدولمەھدی: دۆخی تەندروستی عێراق لە وڵاتانی دەوروبەری باشترە
سه‌رۆک وه‌زیرانی کاربەڕێکەری عێراق رایده‌گه‌یه‌نێـت، دۆخی عێراق به‌راورد به وڵاتانی دیکه‌ی جیهان له رووی کۆنتڕۆڵکردنی کۆرۆنا و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ باشتره، چونکه هه‌ر زوو رێکاره‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کۆرۆنای گرته‌به‌ر.
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆک وه‌زیرانی کاربه‌ڕێکه‌ری عێراق سه‌رۆکایه‌تی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی ئاسایشی عێراقی ئەنجامدا و دۆخی هه‌نووکه‌یی وڵات و پێشهاته‌کانی تایبه‌ت به کۆرۆنا تاوتوێ کرا.
به گوێره‌ی راگه‌یەندراوێکی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا عادل عه‌بدولمه‌هدی رایگه‌یاندووه "دۆخی ته‌ندروستی و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له عێراق به‌راورد به وڵاتانی دیکه باشتره، وێرای ئه‌وه‌ی که عێراق رووبه‌ڕووی چه‌ندین کێشه‌ی سیاسی و ئابووری و تیرۆر بووه‌ته‌وه.
عه‌بدولمه‌هدی، هۆشداری داوه له قۆستنه‌وه‌ی دۆخه‌که بۆ مه‌به‌ستی شڵه‌ژاندن و ئاڵۆزترکردن.