کوژران و بریندار بوونی شەش پۆلیسی عێراقی لە تەقینەوەی موسڵ دا
نەقینەوەی دوو بۆمبای دەسکرد لە سەر ڕێگای گەشتییەکی پۆلیس لە شاری موسڵ کوژران و بریندار بوونی شەش پۆلیسی عێراقیی لێ کەوتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ھەواڵدەریی فارس، «یەحیا عیلوان» لە ئەندامانی ھێزی ئاسایشتی عێراق لە مەکۆی پۆلیسی پارێزگای نەینەوا وتی: لەم تەقینەوەیەدا کە لە باشووری شاری موسڵ ڕووی دا،سێ ئەندامی پۆلیس کوژران و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون و ترۆمبیلێکی گەشتیی ئاسایشتیش تێک شکێندرا.
جم و جوڵی داعش لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە بەتایبەت دوای بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق، ھێزەکانی ئاسایشت و حەشدی شەعبیی بۆ ھەڵمەتی گەڕان و ناس کردن و لەنێوبردنی شانە نوستووەکانی تیرۆریستان ھان داوە، بە جۆرێک کە ئەم ھێزانە لە ڕۆژێکدا چەندین ھەڵمەت بۆ تەفروتوناکردنی تیرۆریستان لە ناوچەکانی ڕۆژھەڵات و باکووری ئەم وڵاتە ئەنجام دەدەن.
ھەواڵێکی تر ھەر لە عێراقەوە دەربڕی کوژرانی دوو سەرکردەی داعشن لە ئەنجامی ھێرشێکی ئاسمانیی عێراق دا.
سەرچاوەکانی عێراقی ڕۆژی پێنج شەممە ڕایانگەیاند: لە ھەڵمەتی واوەسنووریی ھێری ئاسمانیی عێراق دا سەرکردەیەکی داعش بە ناوی «ئەبو عەلی بەغدادی» ھاوڕێ لەگەڵ تیرۆریستێکی دیکەدا لە سووریا کوژراون.