ئاب 14, 2020 04:29 Asia/Tehran
  • جەختی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەر بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە کاتی دیاریکراودا

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: دەوڵەتی ئەم وڵاتە بەو پەڕی ھێزەوە ھەوڵ دەدات ھەتا ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان لەکاتی دیاریکراودا بەرپا بکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە لە کۆبوونەوەیەک دا لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی لێژنەی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، وەزیران و فەرماندەرانی ئاسایشتیی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە، بەپێی ئەو بەڵێنانەی کە بە کۆتلە سیاسییەکانی عێراقی داوە، بەڵێنمەندە بە بەڕێوەبردنی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان.

کازمی داوای لە لێژنەی ھەڵبژاردن کرد کەڕەوتی ھەوڵەکانیان بۆ تۆکمەکردنی ڕەوتی ھەڵبژاردن خێراتر بکەنەوە.

«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق کاتی بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کە لەو ئەرکانەی کابینەکەی دێتە ئەژمار شەشەمی ژوئەنی ٢٠٢١ ڕاگەیاندووە.

دوایین ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ١٢ی مای ٢٠١٨ بەڕێوەچوو.

سەرپەیڤ