ئاب 21, 2020 18:10 Asia/Tehran
  • وشداری دانی تاقمە خۆڕاگرەکانی عێراق: ئەگەر ئەمریکییەکان نەکشێنەوە لە ھەڵمەتەکانمان پارێزراو نابن

تاقمە خۆڕاگرەکانی عێراق وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی کشانەوەی لەشکریانی ئەمریکی لە خاکی وڵاتەکەیان، وشدارییان دا کە ئەگەر ئەم کارە نەکرێت، ئەوسا دەچنە قۆناغی ناکۆکیی سەربازییەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی مەیادین، تاقمە خۆڕاگرەکانی عێراق لە بەیاننامەیەک دا جەختیان لەوە کردووەتەوە کە، چاوەڕوان بووین «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق وەک بەڵێنی دا بوو، نوێنەری گەلی چاونەترسی عێراق بێت بۆ چەسپاندنی سەروەری و دەستەڵات، نەک ئەوەی کە ئامۆژگاری لە «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا وەربگرێت.

لە بەیاننامەکەدا ھاتووە: بڕێک لەو گەڵاڵەگەلەی کە کازمی لە واشێنگتۆنەوە دەیانھێنێ، شێوازی پڕوپاگەندەو ھەڵخەڵەتاندنیان ھەیەو بڕێکیشان بۆ تاڵان بڕۆو دزین و بە کۆڵۆنیا کردن و پەرە پێ دانی ھەمدیسانی سام و شکۆی ئەمریکا بە سەر تواناییەکانی عێراق دایە.

تاقمە خۆڕاگرەکان ڕاشیانگەیاندووە،باس نەکرانی پرسی کشانەوەی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق، لە دەوتی گەشتەکەی کازمی بۆ واشێنگتۆن بە واتای دەور لێدانی سەروەریی عێراق، ڕێزمەندیی گەل و یاسای بنەڕەتی لە لایەن سەرۆک وەزیرانەوەیە.

سەرپەیڤ