ئه‌یلوول 09, 2020 17:57 Asia/Tehran
  • مەسجیدی: پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان ئێران و عێراق پەرەی سەندووە

باڵوێزی ئێران لە بەغدا وێڕای ئاماژە کردن بە گرفتەکانی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیاو شوێن دانانی تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەر ڕەوشتی ئێستا، وتی: سەرباری ئەم گرفتانە، پەیوندییە ئابوورییەکانی ئێران و عێراق پەرەی سەندووە.

«ئیرەج مەسجیدی» باڵوێزی ئێران لە بەغدا ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئیرنا وتیشی: سەرباری گرفتی کۆرۆناو بەرتەسکییەکانی سەرچاوە گرتوو لەم نەخۆشییە، بوارگەسەرسنوورییەکانی ئێران بەرەبەرە لە سەر چالاکیی بازرگانی و ئابووری لەگەڵ عێراق دا کراوەتەوەو ئاڵووێری بازرگانی لە سنوورەکانی نێوان ھەردووک وڵات دوای کرانەوەی بوارگەکان سەرەتا حەوتەیەک دوو ڕۆژ ئەنجامی دەگرێت کە لە ئێستادا بووە بە چوار ڕۆژ لە حەوتەدا.

مەسجیدی وتیشی: ڕەوشتی ئاڵووێری بازرگانی لە نێوان ئێران و عێراق خەریکە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی بەرلە تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆناو ئاسایی دەبێتەوە.

باڵوێزی ئێران لە عێراق ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بە ڕاوێژی کاربەدەستانی ئێرانی و عێراق وتیشی: لەوەتەی دەوڵەتی «مستەفا کازمی» ھاتووەتە سەر کار لە عێراق دا ھەتا ئێستا دەیان کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیران و بەرپرسانی ئابووریی ئەم وڵاتە لەوانە وەزیرانی دارایی، نەوت، کشت و کاڵ، گواستنەوە، پلاندانان، خانوبەرە، بازرگانی و کارەبا بەڕێوە چووە.

سەرپەیڤ