ئه‌یلوول 17, 2020 12:15 Asia/Tehran
  • ستایشی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەرۆک وەزیران و دەزگا ئاسایشتییەکانی ھەرێمی کوردستان

سەرۆک وەزیرانی عیراق سوپاسی «مەسرور بارزانی»سەرۆکی حکومەت و هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ هەماهەنگیان لەگەڵ هێزە ئاسایشتییەکانی عیراق لەمەڕ دەستگیرکردنی تاوانباری کوشتنی ئەندامانی بنەماڵەیەکی کوردی دانیشتووی بەغدا لە شاری هەولێر.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕەکانی ھەرێمی کوردستان، «مستەفت کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی:لەگەڵ هێزە ئەمنییە پاڵەوانەکانمان سەرپەرشتیی لێکۆڵینەوەمان  لەو تاوانە قێزەونە کرد کە تاوانبارێک بەرامبەر بە خێزانێکی عیراقی لە بەغدا ئەنجامی دا ھەتا گەییشتن بە تاوانبارەکە".

سەرۆک وەزیرانی عیراق هەروەها نووسیوویەتی: "سوپاسی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئاسایشی هەرێم دەکەم بۆ هەماهەنگی بەرهەمداریان لەگەڵ هێزەکانی ئەمنی بۆ دەستگیرکردنی تاوانباری رووداوەکە لە خێرایەکی پێوانەییدا.

مستەفا کازمی لەگەڵ تویتەکەیدا وێنەی تاوانبارەکەشی بڵاوکردووەتەوە کە چەند کارمەندێکی ئاسایشت سواری فڕۆکەی دەکەن ھەتا بەمەبەستی دادگایی کردن بیگوزنەوە بۆ بەغدا.

درەنگانی شەوی ١٥ی ئەم مانگە، خێزانێکی سێ کەسیی کورد لە بەغدا و لە ماڵەکەی خۆیاندا کوژران و بکوژەکەشیان دوای ئەو کارەی بەرەو ھەولێر ھەڵدێ کەچی دەستبەجێ لە لایەن ھێزەکانی ئاسایشتی ھەرێمەوە دەناسرێتەوەو قۆڵبەست دەکرێت.