ئه‌یلوول 23, 2020 02:05 Asia/Tehran
  • ھێرشی بەھاوەن بۆ سەر ناوچەی سەوزی بەغدا

تاقمی ڕاگەیاندنی ئاسایشتیی عێراق باسی ھێرشی بەھاوەن بۆ سەر ناوچەی سەوزی بەغدای پێتەختی ئەم وڵاتەی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ئینتێرنێتیی «شەفەق نیوز» ناوەندی ڕاگەیاندنی ئاسایشتیی عێراق لە ئاگاداری نامەیەک دا ڕایگەیاند: سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێ شەممە سێ گولەھاوەن داویەتی لە گەڕەکی «کەڕادە» لە ناوچەی سەوزی بەغدا.

بە پێی ئەم ئاگاداری نامەیەی ناوەندنی ڕاگەیاندنی ئاسایشتیی عێراق، ئەم ھێرشانە ھیچ قوربانی و یان زیانێکی ماددییان لێ نەکەوتووەتەوە.

کاروان و بنکەکانی ئەمریکا لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو گەلێک جار کەوتوونەتە بەر ھێرش. گەلێک لە خەڵک و کۆتلە سیاسییەکانی عێراق خوازیاری چوونە دەری ھێزەکانی تیرۆریستی ئەمریکا لە خاکی عێراقن و پەرلەمانی ئەم وڵاتەش پرۆژە یاسایەکی لەم بارەیەوە پەسەند کردووە.

سەرپەیڤ