تشرینی یه‌که‌م 04, 2020 13:09 Asia/Tehran
  • ئەندام پەرلەمانێکی عێراق : هەندێک لایەن لە هەوڵی تۆمەتبار کردنی حەشدی شەعبیدان

ئەندامێکی فراکسیۆنی فەتح لە پەرلەمانی عێراق باسی هەوڵی هەندێک لایەن دەکات بۆ هێرش بۆ سەر شوێنە دیپلۆماتیکەکان لە عێراق و تاوانبار کردنی حەشدی شەعبی لەوبارەوە.

بە پێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە مەعلوومە، محەمەد کەریم لەو بارەوە وتی: هەندێک لایەنی ناوخۆیی و بیانی بە دوای  زەبروەشاندن لە حەشدی شەعبین. چونکوو سەرکەوتنەکانی حەشد لە زیانی ئەوانە. هەر بۆیە هەوڵ دەدەن هێرشەکان بۆ سەر شوێنە دیپلۆماتیکەکان بدەنە پاڵ ئەوانەوە.

ئەندامی فراکسیۆنی فەتح لە پەرلەمانی عێراق  وتیشی : ئامانج لەو هەوڵانەش، دروست کردنی وێنەیەکی جیاواز لە حەشد لە گرووپێکی بەرخۆدان لە بەرامبەر گرووپی تیرۆریستی داعشە کە لەلایەن ئەو لایەنگەلەوە پاڵپشتی دەکرێت. ئەمە لە حاڵێکدایە کە تەنانەت هێزەکانی حەشد مووچەکەشیان پێنەدراوە وحکومەت لەو بارەوە بەرپرسیارە.

سەرپەیڤ